کەمتیار سێکسی لەگەڵ 104 ژن وکچی گەنجا کردووە
خەندان-
لە هەندێك ناوچەی مەلاوی باشوور لە ئەفریقا، دەبێت كچان لەكاتی پێگەشتندا پەیوەندی سێكسی لەگەڵ (كرێكاری سێكس)دا ببەستن كە بە كەمتیار دەناسرێت، ریش سپی و پیاماقوڵانی گوندیش ئەو كارە بە دەستدرێژی سێكسی دانانێن، بەڵكو وەك جۆرێك لە پاكبوونەوە دایدەنێن.
ئەو پیاوە كە بە"ئەنیفا" كەمتیار دەناسرێت، تەمەنی چل ساڵە و لەلایەن چەند گرووپێكەوە لە زۆر ناوچەی دوورەدەستی مالاوی، هەڵبژێردراوە تا وەك "پاككەرەوە"ی سێكسی كاربكات.
دەبێت ئەو ژنەی مێردەكەی دەمرێت، لەگەڵ "ئەنیفا" سێكس بكات بەرلەوەی تەرمی مێردەكەی بسووتێنرێت و بە هەمان شێوە لەدوای لەباربردنی منداڵیشەوە، هەروەها دەبێت كچانیش لەدوای یەكەم سوڕی مانگانەوە لەگەڵ ئەنیفادا بخەون وەك ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی تێپەڕندانی قۆناغی منداڵی و چوونە قۆناغی مێیینەوە، ئەگەر هەر كچێكیش ئەوە رەتبكاتەوە، كارەسات و نەهامەتی بەسەر خێزانەكەی و تەواوی گوندەكەیدا دێت، ئەوەش بەپێی بیروبڕاوی دانیشتوانی ئەو ناوچانە.
ئەنیفا تائێستا پەیوەندی سێكسی لەگەڵ 104 كچ و ژندا بەستووە كە تەمەنییان لەنێوان 12 و 13 ساڵاندا بووە، بەڵام خۆی ژنانی بەلاوە باشترە و خۆیشی دوو هاوسەری هەیە لەگەڵ پێنج منداڵدا كە پێیوایە زیاتریشی هەیە و لەگەڵ هەموو كارێكی سێكسیشدا كە ئەنجامی دەدات، چوار بۆ پێنج دۆلار وەردەگرێت.
بهروار: 24/07/2016
2572 جار خوێندراوهتهوه
|