لە ماوەی 4 ساڵدا؛ 43 هەزارو 200 جار لاقە کراوە ‌‌


خەندان- سامان محەمەد

کچێکی خەڵکی گوندێکی مەکسیک لە تەمەنی 12 ساڵیەوە دەبێتە دڵخوازی پیاوێکی بە تەمەن، دواتر پیاوەکە تا تەمەنی 16 ساڵی بازرگانی لەشفرۆشی پێوەدەکات و لەو ماوەیەدا 43 هەزارو 200 جار لاقە دەکرێت.

کارلا جاسینتۆ ئێستا تەمەنی 23 ساڵە، لە تەمەنی 12 ساڵیدا پیاوێک دڵی داگیردەکات، بێئاگا لەوەی ئەم پیاوە کاری بازرگانیکردن بووە بە کچی منداڵەوە، جۆرێک لە هەڵخەڵەتاندن تووشی کارلا دەکات و بەردەوام پێی دەڵێت کە ئەو شازادەی خەونەکانیەتی و بەردەوام بەڵێنی ئەوەی پێداوە کە دەیکاتە خاوەنی ماڵ و حاڵی خۆی، پێشیوتووە کە جگە لەو کەسی تری خۆشنەویستووە.

دوای قوڵبوونەوەی خۆشەویستی کارلا بۆ ئەو پیاوە دڕندەیە، بیر لەوە دەکاتەوە کە گوندەکەی خۆیان جێبهێڵێت و لەگەڵ مەعشوقەکەی دەچن بۆ مەکسیک کە زێدی باووباپیرانی پیاوەکەیە، ئەو هەنگاوە دەبێتە گەورەترین هەڵەی ژیانی کارلا و هەموو شتێکی لێ تێکدەدات.




ئەو پیاوە لەسەرەتادا لە چاوی کچەی تەمەن 12 ساڵەوە وەک پیاوێکی نموونەیی دەردەکەوت، بەڵام دواتر بازرگانی لەشفرۆشەکان دەرچوو، کە جگە لە کارلا لەگەڵ چەندین منداڵی کچی تر ئەو کارانەی کردبوو.

پیاوەکە ئەو کچە رووبەڕووی کاری سێکسی دەکاتەوەو چەندینجار بە ئاسن لە دەموچاوی و رووخساری داوە زۆر بە توندی تا ئەوکاتەی خوێن لە رووخساری هاتووە.

کارلا وەک خۆی دەگێڕێتەوە رۆژانە لە کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانیەوە تا نیوەی شەو کاری لەشفرۆشی پێکراوەو لانی کەم لە رۆژێکدا 30 پیاو لەگەڵی خەوتوون و لاقەیان کردووە.




ئەو کەسانەی کە بازرگانیان بە کارلاوە کردووە هەموو رێگەیەکیان لێگرتووە کە بیەوێت هەڵبێت و ئەو خۆرەیان لێ ئاواکردووە، وەک خۆی دەگێڕێتەوە کە نە ئەو کەسانەی سێکسیان لەگەڵ کردووە نە ئەو کەسانەی بازرگانیان پێوەکردووە هیچ سۆزێکیان لە دڵدا نەبووە هەرگیز یارمەتییان نەداوە، ماوەی 4 ساڵ ئەم کارە بەردەوام دەبێت تا کارلا تەمەنی دەگاتە 16 ساڵ.

بەزۆریی ئەو کەسانەی سێکسیان لەگەڵ کردووەو لاقەیان کردووە کەسانی سیاسی ناوخۆی وڵاتەکەو پیاوانی ئایینی و پۆلیس بوون.

کاتێک تەمەنی کارلا جاسینتۆ دەگاتە 16 ساڵ کۆیلایەتییەکەی کۆتایی دێت و هانا بۆ کۆمەڵەیەکی خۆبەخش دەبات کە کاریان رزگارکردنی کچ و منداڵی کۆیلەیە، دوای ئەوە بۆ ئەو کۆمەڵەیەی ئاشکرادەکات کە لەماوەی 4 ساڵدا زیاتر لە 43 هەزار و 200 جار لاقەو کاری سێکسی لەگەڵدا کراوە کە وەک خۆی دەڵێت قورسە بڕوا بەو ژمارەیە بکرێت.

لەو کاتەوەی کارلا رووی لەو کۆمەڵە خۆبەخشە کردووە دژایەتی ئەو گرووپانە دەکات کە ئەو کارەیان بەرانبەر کردووەو ئێستا کار لەگەڵ ئەو کۆمەڵەیە دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆیلایەتی.



راشیگەیاندووە کە ئێستا تەمەنی 23 ساڵە، بەڵام بەیانیان کە دێتە دەرەوە نازانێت ژیانی مسۆگەر دەبێت یان نا، چونکە بەهۆی ئەو کەسانەوە ترس لەسەر ژیانی هەیە.

ئەو رووداوەی روویداوە لە شاری تینانسیگۆ بووە لە مەکسیک کە زێدی ئەو پیاوە بووە کە کارلا پێشتر خۆشیویستووە.

کارلا تەئکیدیش دەکاتەوە کە پیاوانی پۆلیس و سیاسیەکانی ئەو ناوچەیە تا بن گوێیان لەو کارەوە تێوەگلاوە کە بەشێکی زۆری پۆلیسەکان کاریان بازرگانی لەشفرۆشی بووە.

لە کۆتاییدا رایگەیاندووە کە زیاتر لە یەک ملیۆن منداڵ ناچار بە کاری لەشفرۆشی کراون و پێویستە رێ لەو کەسانە بگیرێت.

به‌روار:  31/05/2016
1395   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   606
کۆی سه‌ردان:   29266943