بڕیارێكی دادگا چاره‌نوسی چه‌ندین په‌ناخوازی عێراقی و كوردی به‌نادیاری هێشته‌وه
به‌شێك له كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا داده‌خرێن
پاش ئه‌وه‌ی دادگای بالاَی پاپانیوگینیا بڕیاری نایاسایی بوونی كه‌مپه‌كانی په‌ناخوازانی وولاَته‌كه‌یدا ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وولاَته‌ش ڕایگه‌یاند كه ئه‌و كه‌مپانه داده‌خه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پاپانیوگینیا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ئه‌وان داوا له حكومه‌تی ئوسترالیا ده‌كه‌ن كه بژارده‌یه‌كی نوێ له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و په‌ناخوازانه‌وه ئاماده بكه‌ن چونكه ئه‌و په‌ناخوازانه ئه‌و كه‌سانه بوون كه پێشتر به‌به‌له‌می قاچاخ هه‌وڵیانداوه خۆیان بگه‌یه‌ننه ئوسترالیا به‌لاَم له‌لایه‌ن هێزه ده‌ریایه‌كانی ئه‌و وولاَته‌وه ده‌ستگیركراون و به‌ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی پاپانیوگینیا ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كانی ئه‌و وولاَته كراون.
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ش كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 900 په‌ناخوازه ، وه‌زیری كۆچی ئوسترالیا ڕایگه‌یاند ئوسترالیا گفتوگۆكانی له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی پاپانیوگینیاوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌و وولاَته ده‌ستپێده‌كات به‌لاَم جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و په‌ناخوازانه هه‌رگیز ناگوازرێنه‌وه بۆ ئوسترالیا و ناتوانن داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌و وولاَته بكه‌ن چونكه به ووته‌ی وه‌زیری كۆچی ئوسترالیا ئه‌وان پابه‌ند ده‌بن به‌جێبه‌جێكردنی یاساكانی كۆچی وولاَته‌كه‌یان و ڕێگه‌ناده‌ن په‌ناخوازانی نایاسایی ده‌ریایی داوای مافی په‌نابه‌رێتی له ئوسترالیا بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده ژماره‌ی په‌ناخوازانی عێراقی و كورد له‌ناو كه‌مپه‌كانی دوورگه‌ی پاپانیوگینیا به‌فه‌رمی ئاشكرا نه‌كراوه ، به‌لاَم ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی ئوسترالیا له‌ڕابردوودا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه نزیكه‌ی 500 په‌ناخوازی عێراقی له‌كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیان له دوورگه‌كانی پاپانیوگینیا و ناورۆ و میدیاكانیش به‌به‌رده‌وامی باس له چیرۆكی تاڵ و ژیانی تراژیدی چه‌ندین په‌ناخوازی كورد ده‌كه‌ن له‌و كه‌مپانه.
هاوكات له‌ئێستاشدا حكومه‌تی ئوسترالیا به‌رده‌وامه له سیاسه‌تی ده‌ستگیركردن و گێرانه‌وه‌ی به‌له‌می كۆچبه‌رانی نایاسایی بۆ ئه‌و وولاَته‌ی كه به‌به‌له‌مه‌كه لێوه‌ی هاتوون.
ئه‌م سیاسه‌ته‌ش بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌پاراستنی مافی په‌نابه‌ران و به‌پێشێلكاریه‌كی ئاشكرای مافی كۆچبه‌رانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ی بی سی نیوز ، گاردیانی به‌ریتانی
هەژار تەها
مالمۆکورد
به‌روار: 29/04/2016
1037 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|