هه‌رچی زێرابی پایته‌خت و ناو نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لایه وا له گه‌روو ده‌میاندایه!
سه‌گه‌له‌کان هاتوونه‌وه‌و
ده‌وریان داوم
ئه‌مجاره‌یان
له ڕه‌ش و سپی و قاوه‌یی
گه‌ماڵی وایان تێدایه
که ئه‌وه‌ڕن
هه‌رچی زێرابی پایته‌خت و
ناو نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لایه
وا له گه‌روو ده‌میاندایه!
* * *
من خۆم بووم خۆم
سێداره هه‌ڵوه‌شاوه‌که‌م
سه‌رله‌نوێ دروستکرده‌وه و
به شانی خۆم هێنامه‌وه
به‌رده‌م به‌غدا!
من خۆم بووم خۆم
ماری سڕبووی ئه‌م عێراقه‌م
سه‌رله‌نوێ گه‌رمکرده‌وه
تا پێوه‌م با ..!!
"شێرکۆ بێکەس"
به‌روار: 26/04/2016
646 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|