کوردێکی سوید بە تۆمەتی کووشتنی ژنەکەی زیندانی کرا
دادگای بەرایی (Södertörn) لە ستۆکهۆلم پیاوێکی بەڕەگەز کوردی بە 18 ساڵ زیندانی حوکم دا.
لە 10 مانگی سێپتەمبەری ساڵی ڕابوردوودا بوو کە ئەو پیاوە 53 ساڵانەیە خۆی تەلەفۆنی بۆ ژمارەی فریاگوزاریی 112 کردبوو، کاتێک پۆلیس گەشتبووە شوێنی ڕووداوەکە لە گەڕەکی ئۆشتا لە ستۆکهۆلم، 66 جار چەقۆی لە ژنەکەی دابوو. هۆکاری ئەم کوشتنە بە پێی دادوەری گشتی پرسی شەرەفە.
تاوانبار خۆی بۆ دادگای باس کردووە ، ئەوەی وای لێکردووە ژنە 41 ساڵانەکەی خۆی بکوژێت چەند وێنەیەکی ژنەکەیەتی کە لە زەماوەندێکدا لە دەرەوەی وڵات کە مێردەکەی لەگەڵ نەبووە گرتوویەتی و کراسێکی قۆڵکورتی لەبەردا بووە. تاوانبار دەڵێت ئەو جلانە بێڕێزیی و سووکایەتی بوو بە من.
درێژەی هەوال
بهروار: 10/02/2016
1980 جار خوێندراوهتهوه
|