شەڕە دەمانچەی دوو بەرپرسی ئێراقی لە بەرنامەی تەلەفیزیۆنیدا



ئێوارەی ئەمڕۆ (٢٠١٥/١١/٢٤)، لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا ئەندام پەرلەمانێكی سەر بە دەوڵەتی یاسا و وتەبێژی ئەنجومەنی‌ باڵای ئیسلامی‌ دەبێتە شەڕیان یەكتر دەدەنە بەر دەمانچە.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی‌ پارێزگای‌ بەغدا ئاشكرای كرد: لە ناو بینای یەكێك لە كەناڵە تەلەفزیۆنییەكانی شاری بەغداد، كازم سەیادیی ئەندام پەرلەمانێكی سەر بە دەوڵەتی یاسا، لەگەڵ بەلیغ ئەبو كەلەل وتەبێژی ئەنجومەنی‌ باڵای ئیسلامی‌، بۆتە دەمەقاڵەیان، لە ئەنجامدا پەرلەمانتارەكەی دەوڵەتی یاسا، وتەبێژی ئەنجومەنی‌ باڵای ئیسلامی‌ دەداتە بەر دەمانچە و ئەویش بە هەمان شێوە وەڵامی دەداتەوە.

لەو شەڕە دەمانچەیەدا كەسیان بەرنەكەوتوون، بەڵام بە پێی وتەی شایەتحاڵەكان، كازم سەیادیی دەست پێشخەر بووە و بەلیغ ئەبو كەلەل بەرگری لە خۆی كردووە، لە ئێستاشدا ئەبو كەلەل لە دادگای بەغدا، سكاڵای لە سەر پەرلەمانتارەكەی دەوڵەتی یاسا بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ كوشتنی، تۆمار كردووە.

كازم سەیادیی و بەلیغ ئەبو كەلەل
خەڵک 
به‌روار:  25/11/2015
2893   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   9
کۆی سه‌ردان:   29266081