340 هه‌زار كه‌س كۆچیان كردووه لە له شه‌ش مانگدا
به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی كۆچبه‌ران، بڕیاره وه‌زیرانی ناوخۆ و دادی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆببنه‌وه هاوكات كۆچی گه‌نجان و هاووڵاتیانی كوردستانیش به‌رده‌وامی هه‌یه.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی كۆچی گه‌نجان و هاووڵاتیانی كورد بۆ وڵاتانی ئه‌وروپاو هاوكات به‌رده‌وامی كۆچی هاووڵاتیانی ژماره‌یه‌ك له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی وئه‌فریقی، به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی بڕیاره رۆژی 14-9-2015، وه‌زیرانی ناوخۆ و دادی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا له برۆكسێل بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی كۆچبه‌ران، كۆببنه‌وه.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌ش كردوه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاره چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كۆچی به‌لێشاوی په‌نابه‌ران بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا بدۆزرێته‌وه، هه‌رله‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌زیرانی ناوخۆی به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندووه پێویسته له وڵاتانی ئیتاڵیا و یۆنان كه ده‌روازه‌یه‌كه بۆ كۆچبه‌ران به‌ره‌و ئه‌وروپا، شوێنێك بۆ راگرتنی په‌نابه‌ران و كۆچبه‌رانی نایاسایی دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆچبه‌ری نایاسایی له په‌نابه‌ران جیا بكرێنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی ڕۆژنامه‌ی ناوبراو شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2015 دا ژماره‌ی كۆچبه‌ران گه‌یشتۆته 340 هه‌زار كه‌س له‌كاتێكدا له‌ساڵی 2014 دا ته‌نها 123 هه‌زار كۆچبه‌ر روویكردۆته ئه‌وروپا،
ئه‌و هه‌وڵه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌وكۆچبه‌رانه‌ی ڕوله وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن له‌كاتێكدایه كه ڕۆژانه گه‌نجان و هاوولاتیان هه‌رێم و چه‌ند وڵاتێكی دیكه به‌لێشاو ڕو له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن.
ڕۆژنیوز
به‌روار: 01/09/2015
1730 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|