گۆران تۆمەتبارە بە تەقەکردن لە لقی ١٩ی پارتی

ئەو كەسەی لەچارۆچكەی چەمچەماڵ تەقەی لەبارەگای لقی ١٩ـی پارتی یموكراتی كوردستان كرد دەستگیركراو فەرھاد كەركوكی بەرپرسی لقەكەش دەڵێت: كەسەكە ددانی بەوەدا ناوە، كە سەر بەبزووتنەوەی گۆڕانە.
 
فەرھاد كەركوكی بەرپرسی لقی ١٩ی پارتی دیموكراتی كوردستان لەچەمچەماڵ لەلێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند "ئەو كەسەی چەند رۆژێك لەمەوبەر تەقەی لەبارەگای لقی ئێمە كرد، دەستگیركراوەو لەلێكۆڵینەوەیش لەگەڵیدا، ددانی ناوە بەتاوانەكەیدا".
 
فەرھاد كەركوكی وتیشی: دەست بەسەر ئۆتۆمبیل‌و چەكی تەقەكەرەكەدا گیراوەو لەئێستادا لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا بەردەوامە، پاش تەواوبوونی لێكۆڵینەوەیش وردەكاری تەقەكردنەكەی‌و ئەو پاڵنەرانەی، كە هانیان داوە تەقە لەبارەگای پارتی بكات، ئاشكرادەكەین.
 
بەرپرسی لقی ١٩ی پارتی، ئاشكراشیكرد، كە ڕاستە ئەو كەسە سەر بەبزووتنەوەی گۆڕانە، بەڵام هێشتا گۆڕان بەرگری لێنەكردووەو "هەڵبەت پاش كۆتایی لێكۆڵینەوە ئاشكرا دەبێت، كە بزووتنەوەی گۆڕان لەوەها هەوڵی ئەو تاوانبارە ئاگادارە، یان نا".
 
سێ‌ رۆژ لەمەو پێش كەسێكی نەناسراو بەئۆتۆمبیلەوە تەقەی لەبارەگای لقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد لەچەمچەماڵ.
شارپرێس
به‌روار:  26/08/2015
585   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   544
کۆی سه‌ردان:   29266616