داوامانکردووه رێکه‌وتننامه‌ى نیوان عێراق و تورکیا هه‌ڵوه‌شیته‌وه
لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، داوا له حکومه‌تی عێراقی ده‌که‌ن هه‌ڵوێستی توند له‌به‌رامبه‌ر هێرشه ئاسمانییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک بۆسه‌ر باشوری کوردستان وه‌ربگرن و ئه‌ندامێکی لیژنه‌که‌ش ده‌ڵێت:" ئه‌گه‌ر به‌غداد بیده‌نگ بوو ماناى وایه له‌هێرشه‌کانى تورکیا شه‌ریکه." دکتۆر موسه‌نا ئه‌مین، ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند:" داوامان له حکومه‌تى ناوه‌ند کردووه هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به‌تورکیا وه‌رگرێت." موسه‌نا ئه‌مین، وتیشى:" لیژنه‌که‌مان به فه‌رمی داوامان له‌حکومه‌تى عێراق کردووه رێکه‌وتننامه‌ى نیوان به‌غدا - ئه‌نقه‌ره هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه، چونکه تورکیا پابه‌ندى رێکه‌وتننامه‌ى ستراتیژى نه‌بووه، هه‌روه‌ها داوامان کردووه پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) له لیستى تیرۆر ده‌ربخرێت تاکو به‌بیانوى داعش نه‌کرێته ئه‌مانج." ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌روه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌شکرد: که حکومه‌تى ناوه‌ند ده‌توانێت به‌رامبه‌ر به‌تورکیا هه‌ڵوێستى توند وه‌رگرێت، چونکه فڕۆکه جه‌نگیکانى تورکیا له ئاسمانى عێراق بۆردوومانى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى ده‌که‌ن و به‌پێى یاساش حکومه‌تى ناوه‌ند ده‌توانێت ئاسمانیان لێ قه‌ده‌غه بکات گه‌ر به‌غدا بێ ده‌نگ بوو ماناى وایه له‌هێرشه‌کانى تورکیا شه‌ریکه..
ڕۆژنئوز
به‌روار: 01/08/2015
622 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|