یەكگرتووی ئیسلامی رەتیدەكاتەوە رێككەوتبن

یەكگرتووی ئیسلامی رەتیدەكاتەوە لەگەڵ هیچ لایەنێك بەشێوەیە دووقۆڵی  لەسەر پرسەكانی دەستور و سەرۆكایەتی هەرێمەوە رێككەوتبن.

هیوا میرزا سابیر، وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە:  دەستپێشخەری یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ لایەنەكان بۆ ئامادەكاریە بۆ سازانی نیشتمانی نێوان لایەنەكان لە سەر پرسی دەستوور و ویلایەتی سەرۆكی هەرێم و كۆتایی هێنان بەم تەنگژەو گرژیەیە كە بەرۆكی هەرێمەكەمانی گرتووە، نەك رێككەوتنی دوو قۆڵی لەگەڵ لایەنێك وەك لە هەندێك لە میدیاو پەیجەكان دا هاتوە.

وتەبێژی یەكگرتوو جەختیشی كردۆتەوە، كە هەردەم سەقامگیری سیاسی و كۆمەڵایەتی گەلی كوردستان، ستراتیژو ئامانجی سەرەكی حزبەكەیان بووە، نەك بەرژەوەندی تەسكی حزبی.

جێی باسە رۆژی شەممە وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی لەیەكەم وێستگەی دیدارەكانی لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی هەرێم، بەمەبەستی تاوتوێ كردنی پرسەكانی دەستور و سەرۆكایەتی هەرێم، لەشاری هەولێر لەگەڵ وەفدی یەكگرتوو كۆبوەوە و دوای ئەو كۆبوونەوەیەش لە چەند دەزگایەكەوە بڵاوكرایەوە، كە پارتی و یەكگرتوو لەسەر ئەو دوو پرسە لێكنزیكبوونەوە.
نەوا
به‌روار:  05/07/2015
686   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   682
کۆی سه‌ردان:   29266786