ئەردۆگان دەڵێ: ئێمە دژی دروستبوونی دەوڵەتی كوردی نین لەباشووری كوردستان
سەرۆك كۆماری توركیا دەڵێت: ئێمە دژی دروستبوونی دەوڵەتی كوردی نین لەباشووری كوردستان.
 
رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆك كۆماری توركیا لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی  ATVی توركی هەروەها دەڵێت: جیابوونەوەی كورد كێشەی ناوخۆیی عێراقە ئێمە دژی ناوەستینەوە.
 
ئەمە بۆ یەكەمجارە، كە سەرۆك كۆماری توركیا بەوەشێوەیە لەبارەی دروستبوونی دەوڵەتی كوردی قسەبكات، كە هەڵوێستێكی نوێیە لەو بارەوە.
 
ئەم لێدوانەی ئەردۆگان لەكاتێكدایە، لەئێستادا توركیا لەبەردەم هەڵبژاردنی پەرلەماندایە، كە بڕیارە لە 7/6/2015 بەڕێوەبچێت.
شارپرێس
به‌روار:  21/05/2015
581   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   683
کۆی سه‌ردان:   29266850