ده‌رهێنه‌رێكی كورد داوای مافی په‌نابه‌ری سیاسی له ئه‌ڵمانیا ده‌كات
به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كردن لێی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش، ته‌نیا كه‌ریم–ی ده‌رهێنه‌ر داوای مافی په‌نابه‌ری سیاسی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كرد.
له‌وباره‌یه‌وه ته‌نیا كه‌ریم به PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2013 فیلمێكی دیكۆمێنتاریم له‌سه‌ر كورده ئێزییه‌كان به‌ناوی (لالش په‌رستگای ئێزیدیان) به‌رهه‌مهێنا كه له‌سه‌ر ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێری سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم به‌رهه‌مهاتبوو، كه باس له دابونه‌ریت و ئایینی برا ئێزیدیه‌كان ده‌كات، وادیاره ئه‌و فیلمه كاریگه‌ری له‌سه‌ر چه‌كدارانی داعش هه‌بووه، بۆیه نزیكه‌ی مانگێك له‌مه‌وبه‌ر كاتێك له هه‌ولێر بووم چه‌ند ئه‌ندامێكی داعش چه‌ند جارێك به ته‌له‌فۆن هه‌ره‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكردووم.
ته‌نیا كه‌ریم ئاشكراشیكرد كه ئه‌ندامانی داعش به ته‌له‌فۆن پێیان وتووم به‌هۆی ئه‌و فیلمه‌ت ئێمه فتوای كوشتنی تۆمان ده‌ركردووه‌و سه‌ریشت له لاشه‌ت جیاده‌كه‌ینه‌وه، وتیشی: له‌كاتی په‌یوه‌ندییه‌كاندا داعشه‌كان به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی قسه‌یان له‌گه‌ڵم دهكردو منیش پێم وتن له ئێوه ناترسم.
راشیگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی داعش دوای ماوه‌یه‌ك خۆم گه‌یانده ئه‌ڵمانیاو داوای مافی په‌نابه‌ری سیاسیم كرد‌و ئێستا كه‌یسه‌كه‌م له دادگای ئه‌و وڵاته‌یه، جگه له منیش هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی كاستی فیلمه‌كه ئێستا هه‌ڕه‌شی چه‌كدارانی داعشیان له‌سه‌ره وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رانی و ئه‌كته‌ره‌كان كه خۆم سیناریست و ده‌رهێنه‌ری فیلمهكهشم.
فیلمی (لالش په‌رستگای ئێزیدیان) ماوه‌كه‌ی 53 خوله‌كه‌و له ژماره‌یه‌ك له كه‌ناڵه كوردییه‌كان په‌خشكراوه‌و خه‌ڵاتی دپلۆمی فه‌خری له شاری مۆسكۆی روسیا له فێستیڤاڵی كلتوری گه‌لان پێبه‌خشراوه، هه‌روه‌ك له فێستڤاڵی فیلمی كوردی له سلێمانی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ده‌گمه‌نی به‌ده‌ستهێنا كه تاكه فیلمه له‌سه‌ر كورده ئێزیدییه‌كان به‌رهه‌مهاتبێت.
پوکمیدیا
بهروار: 01/03/2015
586 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|