ژنانی ئێزدی دووهەمین کۆنفرانسی خۆیان بەست



ژنانی ئێزدی بە درووشمی “لە کۆبانێوە تا شەنگال، بژی بەرخۆدانی ژنان”، دووهەمین کۆنفڕانسی خۆیان لە ئاڵمان بەست.
لە کۆنفڕانسەکەدا ژنانی ئێزدی، ناوی مەجلیسەکەیان بۆ “مەجلیسی شەهید بێریڤان” گۆڕی و بۆ داهاتوو بڕیاری گرینگیان دا.

دووهەمین کۆنفڕانسی مەجلیسی ژنانی ئێزدی لە ئاڵمانیا، ڕۆژی شەممە ٢٤.01.2015، لە زانکۆی شاری بیەلەفەلد بە بەشداری ١٥٠ ئەندام و بە مەبەستی یادکردنەوەی “بنەفش ئاگال ناسراو بە بێریڤان” کە ١٨.01. ١٩٨٩ لە جزیرەی بۆتان گیانی لەدەست دا، رێکخرا.

لە کۆنفڕانسەکەدا ناوی مەجلیسی ژنانی ئێزدی، بۆ مەجلیسی شەهید بێریڤان گۆڕا و کۆنفرانسەکە کرایە دیاریی گیانبەختکردنی تێکۆشانی ئازادی، فەرماندە و وتەبێژی یەبەشە، بەرخۆدان تۆڵهەڵدان.
لە کۆتایی کۆنفڕانسەکەدا، بەڕێوەبەرییەک لە ٢٧ کەس هەڵبژێردرا و بۆ کاروخەباتی دوا ڕۆژ ئەم بڕیارانە دران:

- تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا و مەجلیسی بێریڤان، بەردەوامی بە کەمپینی هاوبەشی خۆیان بەناوی “ئازادی ژنانی شەنگال، ئازادی مرۆڤایەتییە” دەدەن.

- لە بەرامبەر هەموو جۆرەکانی تووندوتیژی دژی ژنانی وەک؛ بەشودان لە تەمەنی منداڵیدا، شیربایی و فرەژنی، مەجلیسی بێریڤان لەسەر بناغەی دامەزراندنی یەکسانی کۆمەڵگا، تێکۆشانی خۆی بەهێز دەکات.

- بە درووشمی: هیچ ژنێک بە تەنیا نییە و بێ ڕێکخستنکراو نامێنێت، هەموو ژنانی ئێزدی لەو شوێنەی لێی دەژین، لەلایەن کۆمیتە و کۆمسیۆنەکانی خۆیان بەڕێکخستن بکرێن.

- بە هاوکاری ناوەندی ژنانی ئوتامارا و فیدراسیۆنی کۆمەڵە ئێزدییەکان، مەجلیسی بێریڤان لە مانگی حوزەیران دا، لە چوارچێوەی کەمپینی “نا بۆ شیربایی” کۆنفڕانسێک ڕێکدەخات.

- مەجلیس بۆ خەباتی دیپلۆماسی، کۆمیتەیەک دادەمەزرێنێت و لەگەڵ بیرۆی ئاشتی ژنانی کورد جەنی، خەباتی هاوبەش بەڕێوەدەبات.

- بۆ پاراستن و پێشخستنی کلتور، هونەر و زمانی دایک، مەجلیسی بێریڤان پێشەنگایەتی دەکات.

- مەجلیسی بێریڤان، مافی سروشتی پاراستنی جەوهەریی لەسەر بنەمای پاراستنی کۆمەڵگا، لە کەسایەتی خۆیدا لە بەرامبەر هەموو هێرشەکانی دژی ژن، بەکار دێنێت.

- مەجلیسی بێریڤان، لە دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال دا، ڕۆڵی پێشەنگایەتی خۆی بە شێوەیەکی چالاک بەکار دێنێت.
رۆژنیوز 

به‌روار:  25/01/2015
540   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   491
کۆی سه‌ردان:   29267212