خۆكوشتنی دایكی دوو تیرۆریستەکەی پاریس هۆكاری پیاو کوژیانە
راپۆرتێك كه له‌له‌نده‌ن بڵاوبوه‌ته‌وه هه‌ندێك ورده‌كاری شاراوه ده‌رباره‌ی دوو برا هێرشبه‌ره‌كه‌ی سه‌ر شارلی ئیبدۆ ده‌رده‌خات‌و رونیده‌كاته‌وه خۆكوشتنی دایكیان هۆكارێك بوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان ببنه بكوژ.
ئیلاف، ئاوێنه‌نیوز: راپۆرتێكی به‌ریتانی رایده‌گه‌یه‌نێت، مردنی دایكی دوو براكه، سه‌عید‌و شه‌ریف كواشی، له‌كاتێكدا ئه‌وان له‌سه‌رده‌می منداڵی‌دا بون كاریگه‌ری گه‌وره‌ی دروستكردوه له‌سه‌ر رێڕه‌وی ژیانیان‌و بوه‌ته مۆته‌كه‌یه‌ك بۆیان‌و وایكردوه ببنه بكوژ، راپۆرته‌كه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ده‌ڵێت، هۆكاری مردنی دایكی هه‌ردوو كه‌واشی "خۆكوشتن" بوه.
رۆژنامه‌ی، ئیندیپێندتی به‌ریتانی له‌سه‌ر زاری خۆبه‌خشێكه‌وه به‌ناوی، ئه‌ڤلین رایگه‌یاندوه، له‌یادیه‌تی كه سه‌عید‌و شه‌ریف كواشی وتویانه دایكیان له‌ساڵی 1992 كۆچی دوایی كردوه كاتێك له‌قوتابخانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه ئه‌وكات ته‌مه‌نیان 10و 12 ساڵان بوه.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێت، پاش تێپه‌ڕبونی 20 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م روداوه‌دا، هه‌ردوو كواشی هێرشیانكرده‌سه‌ر گۆڤاری، شارلی ئیبدۆ‌و 12 كه‌سیان كوشت، به‌دوو رۆژ دواتریش هه‌ردوكیان له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی شارل دیگول كوژران، رونیشیكردوه‌ته‌وه، هه‌ردوو براكه له‌ماوه‌ی ژیانیاندا له‌یه‌كتر دورنه‌كه‌وتونه‌ته‌وه‌و سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ خوشكه گه‌وره‌كه‌یان گوازراونه‌ته‌وه بۆ خێزانێك تا بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ سه‌رپه‌رشتییان بكات، دواتریش بۆ خانه‌ی هه‌تیوان له‌كوریزی له‌باشوری رۆژهه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا گوازراونه‌ته‌وه.
خۆبه‌خشه‌كه ده‌ڵێت، سه‌عید كه برا گه‌وره‌كه‌یانه هێمن بوه‌و به‌رده‌وام لاسایی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی شه‌ریفی برا بچوكی كردوه‌ته‌وه، رونیشیكردوه‌ته‌وه، شه‌ریف كه‌سێكی توڕه‌و په‌ست بوه، به‌ڵام دڵی باش بوه‌و وشه‌یه‌كی جوان ده‌یتوانی هێمنی بكاته‌وه.
نوسه‌ری راپۆرته‌كه له‌سه‌ر زاری مامۆستایانی پێشوی هه‌ردوو براكه‌وه ئه‌وه‌شی وتوه، هه‌ردو كواشی دوو گه‌نجی ئاسایی بون، حه‌زیان له‌تۆپی پێ بوه‌و كێشه‌یان دروستنه‌كردوه، ده‌شڵێن "سه‌عید شه‌رمن بوه، شه‌ریفیش خاوه‌ن به‌هره بوه له‌تۆپی پێدا، ته‌نانه‌ت بیری له‌وه كردوه‌ته‌وه له‌و بواره‌دا ببێته پیشه‌گه‌ر".
هه‌ردوو برای كواشی له‌ساڵی 2000 خانه‌ی هه‌تیوانیان جێهێشتوه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه پاریس‌و له‌چه‌ندین بواری جیاوازدا كاریان كردوه، هه‌روه‌ك به‌دزیكردن‌و دواتریش به‌به‌شداری له‌تۆڕێكی ئیسلامی بۆ چه‌كداركردن‌و چون بۆ جه‌نگ له‌عێراق تێوه‌گلاون، پاش چوار ساڵیش به‌نهێنی فه‌ره‌نسایان جێهێشتوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌بواری سه‌ربازی له‌ریزه‌كانی رێكخراوی قاعیده‌دا راهێنان بكه‌ن.
راپۆرته‌كه له‌سه‌ر زاری هاورێیه‌كی هه‌ردو براكه له‌خانه‌ی هه‌تیوان به‌ناوی، سیدریك وتویه‌تی "توشی مێشك شۆردنه‌وه بون له‌لایه‌ن رێكخراوێكه‌وه كه هه‌رزه‌كارانی بێسه‌رپه‌رشتی له‌خۆی كۆكردوه‌ته‌وه" هاوكات ره‌خنه‌شی له‌سیستمی كارپێكراو له‌فه‌ره‌نسا گرتوه كه چاودێری ره‌وشی كه‌سانی بێ دایك‌و باوك ناكات پاش ده‌رچونیان له‌خانه‌كانی هه‌تیوان.
ئاوێنە
به‌روار: 19/01/2015
872 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|