لە یادی مردنی شاعیری ناوداری فەلەستین سمیح ئەلقاسم



دەرگای فرمێسک
هۆنراەوی سەمیح ئەلقاسم 
گۆڕینی / باوکی دوین
چەند دێڕیک لەژیانی  شاعیری ناودار سمیح ئەلقاسم
شاعیری گەورەی فەلستین ، لەخێزانێکی دورزی لە دایک بووە
لە شاری زەرقا لە ئوردن ، ساڵی ٩٢٩ لە قوتابخانەی رامە و ناسیرە 
 خوێندنی  تەواو کردووە .
لە ڕیزی حیزبی شیوعی وەک ئەندامێک کاری کردووە دوایی  واز 
لە سیاسەت دەهێنێت قەڵەمەکەی تەرخان دەکات بۆ نوسینی هونراوەو ڕۆمان
چەندین ساڵ لە بەندیخانە ژیانی بردووەتە سەر ، چەندین ساڵ  دەست بەسەر بووە . 
هەندێک لە هۆنراوەکانی کراوەتە سروودی نیشتمانی  وەک 
سەرم بەرزەو هەر دەڕۆم .. و   چەندین بابەتی تر. بابەتەکانی کاریگەری بووە لە سەرڕاکێشانی هەستی
دەوروبەر بۆ بشتگیری کردن لە کێسی فەلەستین هەولی داوە بۆ دروست کردنی شانۆ ی فەلستینی
تا نامەی فەلەستین  بگەیەنێتە هەموو وڵاتان .

دەرگای فرمێسک

خۆشەویستان
لە پشتی سنورە و
بە ئاخ و پەژارەوە
چاوەڕوانن  
هەر دەپرسن
کەی دێنەوە ؟
پەنجەکانیان کراوەیە
تا
 لەئامێزیان بگرن
دڵیان
مەنجەڵی ئازارە
هەر دەسوتێت
چرکەکانی
لە دڕاندنێکی سەختە
هێدی هێدی
وون دەبێت
لە چاویانە
دەیان پرسیار
پرسیارەکان 
لە نێو  لێویانە  دەلەرزەێ
لە چارەنوسی  وڵات و
   ژیانی نوێ ئاوارە
خۆشەویستەکانی سنوور
فرمێسکی 
بیلبیلەی چاویان
دیمەنی پەشیمانی
هەڵگرتووە
خۆشەویستانی 
پشت سنوور
چاوەڕوانی
دانەوێلەیەکی وڵاتن
هەر دەپرسن
چی بەسەر هات
خاك و
 ماڵە وێرانەکەم
 داخۆ 
دە مناسیتەوە
ئەگەر هاتینەوە 
ماڵم وێران خۆم
 تا ڕوفاتی مردووەکان
هەر دەربەدەرو ئاوارە ن 
ماڵ وێران خۆم
لە ژیانی کوێلایەتی
بشێت ڕۆژێک
کۆتایی بێت
دووبارە
بگەڕێینەوە

به‌روار:  20/09/2014
622   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   103
کۆی سه‌ردان:   29266175