گوونی هەلاج🤣

جارێک فەتاحی بارامی هەمەوەند، دەرئەچێ بۆ ڕاووڕووت، لەو دەشتە تووشی هەلاجێک ئەبێت.
 لە دڵی خۆیا ئەڵێ: با سەیرێک بە هەلاج بکەم. ئەڵێ: ئەرێ کاورای هەلاج، ئەوە بۆچ هەر شتێک ئەبێ ئەڵێن وەکوو گونی هەلاج ئەلەرزێ؟
 ئا، مشتە و کەوانەکەت هەڵگرە و تۆزێ هەلاجی بکە، بزانە گونت چۆن ئەلەرزێ؟!

هەلاجیش ئەڵێ ئاغا پیاوەتیت بێ، وازم لێ بێنە، من کابرایەکی هەژارم، با بڕۆم بە ڕێی خۆمەوە!
 ئەڵێ: وە کەلام هەلاجی نەکەی ئەتکوژم. هەلاج ناچار دەرپێی بۆ دائەکەنێ و لەسەر بەرزاییەک دەست ئەکا بە هەلاجی کردن و فەتاحیش ئەچێتە شوێنێکی نزم لە ژێرەوە سەیری گونی ئەکا بزانێ چۆن ئەلەرزێ! تەماشا ئەکا وا شتێکی تر بە گونیا شۆڕبۆتەوە! 
ئەڵێ ئەوە چییە؟ 
ئەڵێ: پریاسکەیە.
 ئەڵێ: کە واتە بیدە وە من تۆ سێ گونت بۆ چییە؟ 
لێی ئەستێنێ، کە ئەیکاتەوە پارەیە، پارە هەڵئەگرێ و ئەڵێ: 
هەلاج بەسە ئیتر گەردنم ئازا کە، وە کەلام من وتم هەر دوو گونت ببینم، نەمزانی بووە وە سێ، بڕۆ خوات لەگەڵ بە دوو گونەکەتەوە!
ڕشتەی مرواری
به‌روار:  25/03/2024
123   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   536
کۆی سه‌ردان:   29267492