سۆزۆکی وحکوومەتی هەرێم🤣
رۆژی یەکەمی خوێندن لە قوتابخانەیەكی ژاپۆنی
قوتابیەکی تازە دەچێتە پۆلێك بە ناوی سۆزۆکی کە کوڕی بازرگانێکی ژاپۆنی یە.
مامۆستا ئەڵێت: با ئەمڕۆ بە پێداچوونەوە بە مێژووی ئەمریکا دەست پێ بکەین
" ئازادیم بدەرێ یان مردن " ووتەی کێ یە ؟
کەس جووڵەی نەکرد تەنها سۆزۆکی نەبێت ، دەستی بەرز كردەوەو وتی:
" پاتریك هنری 1775"
مامۆستا ووتی :- جوانە.
کێ ووتی:- حکومەتی گەل بە گەلە و بۆ گەلە ؟
دیسان وەڵام نەبوو جگە لە سۆزۆکی نەبیت کە وتی:-
" ئەبڕەهام لینکۆڵن 1863"
مامۆستا ڕووی لە خوێندکارەکان کرد و ووتی:-
ئەبێ شەرمەزابن ، سۆزۆکی تازە هاتۆتە قوتابخانە و مێژوو لە ئێوە باشتر ئەزانێت!
مامۆستا گوێی لە وورتەیەك بوو :- " لەعنەت لە ژاپۆنی یەکان بێت "
یەکسەر هاواری کرد :- کێ بوو وتی نەفرەت لە ژاپۆنیەكان؟
سۆزۆکی دەستی بەرز كردەوەو وتی:
" لی ئیۆ کۆکا 1982"
خوێنکارەکان تووڕەبوون و یەکێکیان وتی:-
ئەی هەژار ئەم جارە هەر شتێكی تر بڵێیت ئەتکوژم.
سۆزۆکی پڕ بەدەنگی هاواری کرد :-
" چاری کۆندت کە قسەی لەگەڵ شاندرا لێڤی دەکرد 2001"
مامۆستاكە بورایەوە !!!
قوتابیەکان لە دەورەی كۆبونەوەوو یەکێکیان بە سۆزۆکی وت:-
دەبێ جادە بە جادە و ماڵ بە ماڵ ڕاوت بنێم
سۆزۆکی وتی:-
عەقید مەعمەر قەزافی 2011
پاشان بەڕێوەبەر چوە ژورەوەو وایزانی مامۆستاكە خەوتوە بۆیە وتی :-
موچەكەت ئەكەم بە چارەک
سۆزۆکی وتی:-
حکومەتی هەرێمی کوردستان2017
بهروار: 18/03/2024
189 جار خوێندراوهتهوه
|