فرمێسکم پێ نەماوە بۆ قودس وفەلەستین.


منیش منداڵێکی کورد بووم و تەمەنم تەنها ١٠ ساڵ بوو کە کیمیا باران کرام، کە گەیشتینە کەمپی پەنابەرەکانی دانیمارک، فەلەستینی دەستیان دەکرد بە چاومانا کە دەمانگووت صدام دیکتاتۆرە!
٣٠ ساڵە لە دانیمارکم، هەر جار بە تورکێکم ووت من خەڵکی کوردستانم، ووتیان کوردستان خەونە و بونی نیە ! ئادەی لە نەخشەدا کوردستانمان پێ پیشان بدە !
تا نەبنە پەنابەر و تا ئاوارە نەبن نازانن دۆست و دوژمنی کورد کێن.

بەس با ئاماژە بەمەش بدەم، ئایا ئێوە دەزانن ئێمە خۆمان لە ناو خۆماندا گەورەترین دوژمی یەکترین؟ 
بەڵێ من ئەو
منداڵەی هەڵەبجەم کە ٢ ڕۆژ بەسەر لاشەکاندا گوزەرم کردوە لە شارە شەهیدەکەم،  هیچ فەلەستینیەک بۆ هەڵەبجە شینی نەکرد و هیچ لاوێکی فەلەستینی لە میمبەری مزگەوتەکانی فەلەستینەوە هان نەدرا بێت بۆ هەڵەبجە   بۆ ساڕێژ کردنی برینەکانمان و کۆکردنەوەی لاشەی شەهیدەکان !

نەخێر سەر بە ئیسرائیل نیم.  سەر بە باکورم، سەر بە ڕۆژئاوام، سەر بە ڕۆژهەڵاتم ...

بەڵێ من پێش هەموو شتێک کوردم و کوردستانیم.

د. نگین جەعفەر
دانیمارک
https://www.malmokurd.com/News-31614-2
به‌روار:  16/03/2024
313   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   712
کۆی سه‌ردان:   29268135