یه‌كگرتوو داوای پاككردنه‌وه‌ی لیستی موچه‌خۆران ده‌كات
فراكسیۆنی یه‌كگرتو رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی وڵات و قوتی خه‌ڵك له‌سایه‌ی حزبدا هۆكارێكی سه‌ره‌كی ئه‌و قه‌یرانه‌یه كه له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، داواشده‌كات لیژنه‌یه‌ك پێكبهێرنێت به‌مه‌به‌ستی پێداچونه‌وه و پاككردنه‌وه‌ی لیستی موچه‌خۆران.
فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی، له په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه:
هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له‌وڵاته ده‌وڵه‌مه‌ندكان و له‌چه‌ند شوێنێكه‌وه داهات و سه‌رمایه‌ی دێته به‌رده‌ست، به‌ڵام به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئێستا گوزه‌ران و ژیانی تاكه‌كانی له‌ئاستی چاوه‌ڕوانی یاخود لانیكه‌میدانیه و گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی وڵات و قوتی خه‌ڵك له‌سایه‌ی حزبدا هۆكارێكی سه‌ره‌كی ئه‌م قه‌یرانه‌یه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، هاتووه:
ئاشكرابونی لیستی ناوی موچه‌خۆرانی حزبی خانه‌نشین به‌ناوی وه‌زیر و به‌ڕێوبه‌ری گشتی و پله‌ی سه‌ربازی باڵا و چه‌ندان ناونیشانی تر یاخود دامه‌زراندنی حزبی، به‌شێكه له‌زنجیره‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌رده‌وامیدانه به‌و ناعه‌داله‌تی و ئه‌و كاره نایاساییه‌ی كه دوو حزبی ده‌سه‌ڵات چه‌ندین ساڵه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، فراكسیۆنی یه‌كگرتو، داواشده‌كات:
له‌زوترین كاتدا لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكبهێنرێت بۆ پێداچونه‌وه‌ی جدی بۆ لیستی موچه‌خۆرانی حكومه‌ت به‌بێ جیاوازی له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كاندا كه پێكبێت له نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی نه‌زاهه، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر قوتی هاوڵاتیان به‌فیڕۆ نه‌درێت و بارگرانیش له‌سه‌ر بودجه به‌ته‌واوه‌تی كه‌مبكرێته‌وه.
پێشتر، "عه‌لی حه‌مه ساڵح" ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی گۆڕان له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه لیستی ناوی 404 ژنه‌و به‌وته‌ی ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و به‌پله‌ی سه‌ربازی جۆراوجۆر خانه‌نشینكراون و ئه‌مه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و میدیاكاندا هه‌رای نایه‌وه.
نەوا
به‌روار: 31/08/2014
592 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|