مەزوڵم کۆبانێ سەردانی ئەمریکا دەکات
فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) به‌فه‌رمى بانگهێشتى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا ده‌کرێت.
نیکۆڵاس ھێراس به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه حکومییه‌کانى په‌یمانگه‌ى توێژینه‌وه‌ى جه‌نگ له‌ئه‌مریکا له‌تویتێکدا نوسویهتى: "جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدى سه‌ردانى واشنتۆن ده‌کات".
نیکۆڵاس ئه‌وه‌شى نوسیووه که "له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ ئه‌مریکا، عه‌بدى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکاو ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامى کۆنگرێس کۆده‌بێته‌وه".
تورکیا داوایکردوه، ئه‌مریکا سه‌رجه‌م هاوکاریه‌کانى بۆ هێزه‌کانى ڕۆژئاڤاى کوردستان ڕابگرێت.
ڕۆژى 15ى تشرینى یه‌که‌مى ساڵى 2019 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌وکاتى ئه‌مریکا، په‌یوه‌ندیى بهمهزڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌سه‌ده‌وه کرد.
هاوڵاتی
بهروار: 01/03/2021
1108 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|