ئەردۆغان یەکەمجارە ناچار بوو بێژێت' ئێمە سەر نەکەوتین'
موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە لە ستێرک تیڤی بە بەرفراوانی باسی ھێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر گارە و بەرخودانی گەریلا کرد.

قەرەیلان رایگەیاند، شەڕ و بەرخودانی گارە لە ئێستاوە شوێنێکی گرنگی لە مێژووی تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا گرتووە و وتی، "بە رەنج، ئازایەتی و فیداکاریی شەهیدان ئەو داستانە تۆمار کرا". وتیشی، هێرشی داگیرکەری بۆ سەر گارە ئۆپراسیۆنێکی ئاسایی نەبوو. لە بەرزرترین ئاستدا پلانی بۆ دانرابوو و بڕیاری لەسەر درابوو و ئەوەشی وت، "سەرۆک کۆمار، وەزیر وفەرماندەکانیان بە گشتی خۆیان راستەوخۆ لەسەری راوەستان. هەروەها چەندین مانگ بوو ئامادەکارییان بۆ دەکرد و ئینجا دەستیان بە هێرشەکەیان کرد".

بۆ بەردەوامیدان بە رژێمەکەیان

قەرەیلان ئاماژەی بەوەکرد، بە تایبەتی لەم ٦ مانگەی رابردودا لە دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەڕێکی دژواریان کردووە و سەرباری ئەوەى بۆ داگیرکەریی دەوڵەتى تورک هەموو تواناکانیان خستەکار، بەڵام هەر سەرنەکەوتن و بە ئامانجەکەیان نەگەیشتن و وتی، "لەبەر ئەوەش لە سیتسمەکەیاندا قەیران هەیە. رژیمی هاوپەیمانیی ئاکەپە – مەهەپە – ئەرگەنکۆن لە رووی ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و سەربازییەوە کێشەیان هەیە و تەنگاو بوون. داهاتویان لە مەترسیدایە. لەم هەلومەرجەی زستاندا خواستیان گورزێک لە ئێمە بدەن و بەو شێوەیە بەردەوامی بە مانەوەی خۆیان بدەن.

ئەگەر سەربکەوتنایە هەڵبژاردنی پێشوەختەیان ئەنجام دەدا

ئەگەر لە هێرشەکەیاندا سەربکەوتنایە هەڵبژاردنی پێشوەختەیان ئەنجام دەدا. بۆ ئەو ئامانجە جوڵانەوە. لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا لە باکووری کوردستان، لە سەرحەد تاوەکو مێردین و دێرسیم لە دژی هێزەکانمان ١٠ ئۆپراسیۆنیان ئەنجامدا. هەموویان بێ ئەنجام بوون. ئێمە لە هیچ شوێنێکدا زیانمان بەرنەکەوت. تەنها لە مێردین ٣ شەهیدمان دا. هێرشی گارە لە بەرزترین ئاستدا پلانسازیی هێرشی بۆ کرابوو. دەیانخواست گارە داگیر بکەن. لە ستراتیژیترین شوێنی گارە خۆیان جێگیر بکەن و بەو شێوەیە هەم لە دژی ئێمە و هەم لە دژی هێزەکانی تر دەبوونە خاوەن دۆخ وپێگەیەکی بەهێز و باڵادەست.

دەیانخواست نمایش بە دیلەکان بکەن

لە هەمان ئەو ناوچەیەدا دیلیش هەبوون. لەوەش ئاگادار بوون، ئێمەش دەمانزانی ئەوان لەوە ئاگادارن. دەیانخواست بچنە سەریان، یان بە کوژراوی یان بە ساخی بیانخەنە دەستی خۆیان و نمایش و شانۆییان پێوە بکەن. پێویستییان بەوە هەبوو بۆ مانەوەیان لە دەسەڵاتدا.

لە بەرزترین ئاستدا ئامادەکاری  و پلانسازییان بۆ کردبوو. سەرباری ئەوەى دەیانزانی کارێکی عاقڵانە نییە، بەڵام مەترسییان دایە بەرخۆیان. ئەردۆغان قوماری کرد، بەڵام دۆڕا. بۆ داگیرکردن هات، بەڵام نەیتوانی داگیری بکات. لە بریی ئەوەى دیلەکان رزگار بکەن کوشتیانن و زۆر دۆڕان.

بە پێشەنگایەتیی شۆڕش رۆژهات و سەیفییەکان بەرخودانێکی زۆر گرنگ و گەورە ئەنجامدرا. کاتێک لەوە تێگەیشتن گازیان بەکارهێنا و بەو شێوەیە توانیان خۆیان لە گەمارۆ رزگار بکەن و رۆژی چوارەم بڕۆنە ناو کامپەکە هاوڕێیانمان هەر لە یەکەم هەنگاودا بە دژواری لێیاندان. سوپای تورک گیری خوارد. هەر کە زانییان گیریانخواردووە، رێگای نامرۆڤانە و نامەردانەیان گرتەبەر. گازیان بەکارهێنا و بە ترسنۆکانە شەڕیانکرد. پەنایان بردە بەر شێواز و رێگا چەپەڵەکان و ٤ رۆژ هەوڵیاندا بچنە ناو کامپەکە.

ئەگەر هاوین بوایە و بۆ چەند کاتژمێر هەوا هەور بوایە، یەکێکیان بە ساخی دەرنەدەچوون. هەموویان لە ناودەچوون. بەو شێوەیە ئێمە ئەنجامی گەریلایەتیی پرۆفیشناڵمان بینی. ئەزمونی حەفتانین لە گارە پشتڕاست بوویەوە.

ئەردۆغان بۆ یەکمجار ناچار بوو بێژێت' ئێمە سەر نەکەوتین'

قەرەیڵان دەستنیشانیکرد کە ئەردۆغان بۆ یەکەم جارناچار بوو بێژێ' بەداخەوە ئێمە سەرنەکەوتین' و ئاوەها بەردەوامیدا بە قسەکانی، " گەریلا قارەمانەکانی ئێمە ئەردۆغانیان ناچار بەو قسەکرد. ئێمە هەرچەندی باسی بەرخۆدانی گارێ بکەین کەمە و ناتوانین حەقی خۆی بدەینێ. ئەو بەرخۆدانە لە ئەنجامی ڕەنج و فیداکاریی بێ وێنەی هەڤاڵانی ئێمە پێکهات. بێ گومان ئەو بەرخۆدانە ئەنجام گەلێکی گرینگی هەیە. ئێمە دیمان گەریلاکانی مۆدڕنیتەی دیموکراتیک بە ڕێبازی تێکۆشین و شەڕێ نوێ چۆن ئەنجام بەدەست دەخەن. ئەو ڕێبازانە لە هەفتانین تاقی کرانەوە، بەڵام لە گارێ خۆی چەسپاند.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە هەڤالان داویانە، نزیکەی ٢٠ دڕۆن، ٤١ی فڕۆکەی جەنگی بەسەر گارێ فڕیانە و بەشداری ئۆپەراسیۆنەکە بوون. هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی تریش کە ئاتاکیان پێ دەڵێن، جارووبار بەشدارییان دەکرد. بەڵام نەیانتوانی بیشارنەوە و ئاشکرایان کرد کە دەیان شوێنیان کردووەتە ئامانج، بەڵام لەو هێرشە چڕە ئاسمانیەدا تەنیا یەک هەڤاڵی ئێمە شەهید بوو، هەڤاڵ گەلهات. ئەو هەڤالانەی ئێمە کە شەهید بوون هەموو لە شەڕدا شەهید بوونە.

گەریلا هەتاکوو لەسەر ڕێبازی نوێی شەڕ کە ئێمە لەسەری کار دەکەین، لەسەر ئەم ڕێبازە شەڕە چالاکی بکات، هەموو تەکنیکی دوژمن و هەوڵدانە هەواڵگریەکانی دوژمن بێ ئەنجام دەمێنێت. ئەمە بۆ ئێمە ئەنجامێکی گەلێک گرینگە. لە گارێ جارێکی تر سەلمێندرا کە بە ڕێبازی شەڕی تیم و تونێل  ئێمە سەردەکەوین. دوژمنیش دەربارەی گارێ گەلێک شتی لێ ڕوون بوویەوە. دەوڵەتی باخچەلی وتی، کە ئیتر دەبێت بێژین پێش گارێ و دوای گارێ. دیارە گارێ قۆناغێکی گرینگە. ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە شتی ئاوەها دەلێن،بەڵام بۆ ئێمەش دۆخێکی ئاوەها هەیە.

دەبێت ئێمەش بڵێین پیش گارێ و دوای گارێ. لەبەر ئەوە کە بەو بەرخۆدانییە مێژووییە ئێمە دەربازی قۆناغێکی نوێ بوون. وەڵامی ڕێگەو ڕێبازی سەرکەوتن ئاشکرا بوو. لەبەر ئەوەش ئیستا ئێمە دەتوانین بێژین کە ساڵی ٢٠٢١ سالێکی ڕووتین نییە. بۆ ئێمە بە بەرخۆدانێک مەزن و قارامانیەتی ئەفسانەیی دەستیپێکرد. ئێمە لەم باوەڕیەداین کە تەواوی ساڵ بەو ڕێبازەوە تێکۆشانە بەردەوام بین. لە گارێ دوو ئەنجام دەرکەتە پیش چاوان: ١؛ ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی، هەڵوێستی قارەمانیەتی. ٢؛ ڕێبازی تێکۆشانی گەریلای سەردەم. هەردوو ڕێباز ئەنجامی گرت. بەرخۆدانێکی ئەفسانەییان ئافڕاند."
فورات نیوز
به‌روار:  24/02/2021
5638   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1235
کۆی سه‌ردان:   29265971