ئەلەو



– تکایە خوێنم ون مەکەن.
+ خەمت نەبێ بەصاقە، ھەمووی لە کۆمپیوتەرا تەسجیل کراوە، کێی جەنابت؟
– چوارسەد ملیارەکە.
+ ئۆی داماو، کوێت داواکردووە؟
– داواکاریی گشتی نییە؟
+ نا خەپەگیان، بانقی خوێنە.
***

– کاکە گیان تەحەمول نەما، ئەزانی لە کەیەوە چاوەڕێین؟
+ سەبرت بێ گوڵەکەم، ھیشتا لیجنەکە کۆنەبۆتەوە.
– دوو نەفەر شاورمەی حیز لیجنەی بۆچییە؟!
+ شاورمە؟ جەنابت لۆ کێت لێدایە؟
– مەتعەم دیلیڤەری نییە؟
+ غەڵەتیت عەزیزەکەم، دووربێ لەڕووت ئەنجوومەنی وەزیرانە.
***

– خواتان بێ، کوێی دنیا سی و دوو جێگری ھەیە؟!
+ ئەترسم مەڵبەندی وانێکت داواکردبێ.
– ئەوێ نییە؟
+ نە شکور خەپە گیان، ریئاسەی سەحەیە.
– خراپتر.
***

– ئاخ بەس بمزانیایە ئێوە کەی ئەبن بە پیاو؟
+ ئیشەڵا قەت نابین.
– ئیشەڵای ناوێ، ھەتا ئاوا شەوو رۆژ بەو ماتۆڕانە فڕک و ھوڕتانبێ.
+ ھێواش خاڵە ھێواش، بەسەری ئەولادم ئێمە یەک ماتۆڕمان ھەیە، ئەویش هی ئاوە.
– شاھۆ، ئەوە بۆ دەنگت گۆڕاوە؟
+ شاھۆی چی؟ رێکخراوی ژنانە.
***

– چاک بە بیانووی کۆڕۆناوە ماڵتان کاول کردین.
+ بۆچی بیانووە؟ ئەوەتا ئەوروپای تەخت کردووە.
– ئێمە ھەقی ئەوروپامان چییە بەقوربان؟ ئەلحەمدولیلا کورد شەعبێکی پاک و تەمیزە، ئەمرێ دەرکە با بخوێنین.
+ ئیعتیادییە، ئەتوانن بە ئۆنلاین بخوێنن.
– کوڕی باش تەعزێ چۆن بە ئۆنلاین ئەبێ؟
+ مەلا ساڵح جەنابتی؟ بەو قورعانەی لەسنگتایە نەمناسیتەوە.
***

– ئوستاز، تەگبیرێ عیلاجێ.
+ لە خزمەتتام ئەمرکە.
– ساحێب ئەمربی یاخوا، ئەڵێم ئەو دوا بڕاوە بە ھیچ شتێ سپینابێ، چی بکەم؟.
+ چاوەکەم ئەو جارەش عەرزم کردی، بیلامەعنا پێستی گون خۆی ھەروایە، بە تەبیعەت چرچ و رەشە.
– گون؟ ؟!!.. من باسی مەنجەڵی مس ئەکەم.
+ دە دایخەرەوە بابە، ئێرە سەنتەری جوانکارییە.


به‌روار:  26/01/2021
84   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
گورسال ئوزبای باوکی ئیحسان کەلەناو ئەو 13 بارمتەیەی لای «پ ک ک » بون لە ھیرشەکەی چیای گارا ژیانی تیاچو ،دەڵی دەکرا کورەکانمان لەرێگای دانوستانەوە بە زیندوی بگەرانایەوە باوەشمان ،بە درێژه‌ ...
كونسڵخانەی ئەمریكا پشتیوانی رۆژنامەنوسانی هەریم دەکات كونسڵخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەهەولێر رایده‌گەیه‌نێت كه‌ بەردەوام شانبەشانی رۆژنامەنوسان كار دەكەن بۆ دڵنیابون درێژه‌ ...
خەندان- پەیوەست بەبۆچونەکانیان و دوای ئەوەی ناویان هێنراوە لەدۆسیەی سزادانی دەستگیرکراوەکانی بادینان، دادگای هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دیفاع هەرکی رۆژنامەنوس، قەیدار حسێن ه درێژه‌ ...
شازده‌ گه‌وره‌ خانه‌ی په‌خشی سویدی داوای ئازادیكردنی: ده‌میرتاش و ئاڵتان ده‌كه‌ن گۆران مه‌ریوانی-سوید 2021-02-23، ئه‌تۆ ئاردوهان، هه‌رگیز ناتوانیت وشه‌ی ئازاد ده‌ زیندانێ درێژه‌ ...
کەسێکی دانیشتووەی سکۆنە لەمانگی دوانزەوە بە تۆمەتی تیرۆر ڕاگیراوە، گوماندەکرێت بەشداری پلاندانانی کردەیەکی تیرۆریستی لە ئەسیوپیادا کردبێت. هەروەک نیۆرک تایمز بڵاوی کردووەتەوە. درێژه‌ ...
یەکێتیی ئەورووپا خوازیارە وڵاتە ئەوروپاییەکان ژمارەیەکی زیاتری ئەو پەنابەرانەی داواکانیان ڕەتکراوەتەوە و مافی مانەوەیان لە ئەوروپا نییە، دیپۆرت بکەنەوە. بەڵام ئاستنەگی زۆر هەی درێژه‌ ...
موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە لە ستێرک تیڤی بە بەرفراوانی باسی ھێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر گارە و بەرخودانی گەریلا کرد. قەرەیلان رایگەیاند، شەڕ و بە درێژه‌ ...
هەتا دێت ژمارەی ئەو کەسانەی داوای یارمەتی لە ڕێکخراوی خێرخوازیی (Frälsningarmen) دەکەن زیاد دەکات. ڕۆژانە نزیکەی ١٢٠ کەس بۆ وەرگرتنی ژەمێک خواردن سەرە دەبەستن. بە وتەی یۆران درێژه‌ ...
خوێنی گەلی میسری مژیوە هونەرمەندی ناوداری میسری عادل ئیمام دەگێڕێتەوە: "كاتێك خوێندكاری كۆلێژی كشتوكاڵ بووم، زۆرجار لەنێوان موحازەرە‌و موحازەرەیەكی تردا، لەگەڵ هاوڕێكانم ئەچو درێژه‌ ...
ئا: بارام سوبحی‌ كه‌یسه‌كه‌ی‌ ئۆجه‌لان به‌ڕونی‌ نیشانیدا كه‌ چۆن یاساكانی‌ مافی‌ مرۆڤ پشتگوێ‌ ده‌خرێن، ئه‌گه‌ر بێتو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ سیاسیه‌كان بخاته‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه‌. ئه‌ درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   554
کۆی سه‌ردان:   22393256