نوکتەی مەسینە
کابرایەکی مەرگەیی مەسینەیەکی هەبوو ئەیبرد بۆ سەر ئاودەست. 
مەسینە کونی تیا بوو تا ئەو میزەکەی ئەکرد مەسینەکە هیچ ئاوی تێدا نەئەما.
 هەمووجار لەسەر عابخانەکە هاواری لێ بەرز ئەبۆوە بۆ ئاو!
 لە پاش بەینێک خەڵکی سەیریان کرد، کابرا وەکوو جاران هاوار هاواری نەماوە، لێیان پرسی:
 ئەوە ئافتاوەکەت چاک کردۆتەوە؟
 وتی: نا وەڵڵا، بەڵام فێڵم لێ کردووە.
 وتیان: چۆن؟
 وتی: لە پێشا تارەتەکەم ئەگرم، ئینجا میزەکەم ئەکەم، دایەلێی دەگێم چما دێڵم هەروا بە حاسانی لە دەستم دەرچێ؟!
ڕشتەی مرواری
به‌روار:  04/01/2021
1404   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   595
کۆی سه‌ردان:   29266968