هەڕەشە لە 4 مزگەوتی سوید کراوە
چوار مزگەوت لە چەند شارێکی جیاوازی سوید نامەی هەڕەشەیان بۆ نێردراوە کە جگە لە نامەکە تۆز یاخود پاودەرێکی سپیشی تێدا بووە. ئەم ڕووداوە بووەتە هۆی نیگەرانی و ترس لە نێو سەردانکەرانی مزگەوتەکاندا.
پۆلیس دەڵێت ئەو جۆرە کارانە دژ بە بنەماکانی ئازادیی هەڵبژاردنی ئاییەنە کە لە دەستوردا پارێزراوە، هەر بۆیە وەک تاوانی هاندانی ڕقوکینە لێی دەکۆڵدرێتەوە و بە جدی دەگیرێت.
فەرموو گوێ لە درێژەی هەواڵەکە بگرە!
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 14/11/2020
546 جار خوێندراوهتهوه
|