فڕۆکەکانی تورک باوک و کوڕێکیان لە شیلادزێ شەهید کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک کۆمەڵکوژییان لە سنووریی بادینان ئەنجام دا و دوو هاوڵاتیان شەهید کرد، کە باوکێک و کوڕەکەیەتی.
ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠، جارێکیتر دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجامدا و دوو هاوڵاتی لە گوندی هتنێ، نزیک چیای کوڕەژارۆ'ی سەربە شاردەێی شیلادزێ لە پارێزگای دهۆک بە بۆردوومان شەهید کرد.
بەپێی زانیاریی سەرچاوە هەرێمییەکان بۆ ڕۆژنیوز، هەردوو قوربانییەکە کوڕ و باوکن بە ناوی 'جهلال نورهدین محێدین و ئهحمهد جهلال' هەروەها دانیشتووی شارەدێی دێرەلووک'ـن کە چەند کیلۆمەترێک لە شوێنی بۆردوومانەکەوە دوورە.
ئەمە لە کاتێدایە، دەوڵەتی تورک چەندین ساڵە بەبەردەوامیی باشوری کوردستان بۆردوومان دەکات و تائێستا سەدان هاوڵاتی شەهید و بریندار کردووە.
ڕۆژ نیوز
بهروار: 30/05/2020
402 جار خوێندراوهتهوه
|