لەجووت مەمکەوە بۆ شوێنە حەساسەکان 😎

بەهۆی جووت مەمکەوە پەخشی هەواڵەکانی کەناڵی العربیە ڕاگیرا ههههه
لە دوێنێ شەوەوە خەفەتی ڕۆژئاڤا ڕووی تێکردووین ، لە سترێسێکی زۆر گەورەدا دەژین ، با کەمێکیش ئەم رووداوەی کە لە کەناڵی العربیە لە کاتی پەخشی هەواڵەکاندا ڕووی دا دڵمان ئارام کاتەوە .
لە وڵاتی یەمەن ناوچەیەک هەیە ناوی(النهدین)ە بەکوردی واتاجووت (مەمک) . ئێستا لەو ناوچەیە شەڕو کێشە هەیە لە نێوان هێزەحوسیەکان وحکومەتی یەمەن ،لە کاتی هەواڵەکان لە تەلەفزیۆنی العربیە،پێشکەشکار بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر شەڕو ڕووبەڕووبونەوەکان لە ناوچەی النهدین ( جووت مەمک ) دا پرسیاری لە پەیامنێرەکەیان کرد و وتی :-
ئایا ڕاستە دوێنێ شەو حوسیەکان هێرشیان کردووە و شەڕ دروست بووە ؟
پەیامنێر :-
بەڵێ ، لە دوێنێ شەوەوە هێزە حوسیەکان دەستیان بە سەربەرزاییەکانی النهدین ( جووت مەمک ) دا گرتوە
پێشکەشکار : -
ئەی ئێستا وەزعەکە چۆنەو بەتەمای چین ؟
پەیامنێر :-
هێزە حوسییەکان پاش ئەوەی النهدین ( جووت مەمک ) یان گرت وکۆنتڕۆڵیان کرد ، ئێستا خۆیان ئامادە کردوە تاوەکو دابەزنە خوارەوە ، بۆ گرتنی ناوچە گرینگ و حەساسەکانی تر .
ئا لێرەدا پێشکەشکاری هەواڵەکانی کەناڵی العربیە ئیتر خۆی پێڕانەگیرا و لەبەر پێکەنین نەیتوانی قسەکانی تەواو بکا هاوڕێکەی وتی پاش کەمێکیتر دێینەو لاتان و کردییان بە ناوبڕ 😂😂😂😂😂😂😂
سەرچاوە :- هاوڕێیەکم لە فەیسبوک نوسی بووی
کەژاڵ نوری
به‌روار:  09/10/2019
390   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   217
کۆی سه‌ردان:   29266289