حه‌وت كه‌س هێلكه گونی خۆیان له كوردستان فرۆشتووه
ماوه‌یه‌كه به نهێنى ده‌نگۆی فرۆشتنى (هێلكه گون)ی پیاوان (testicles) له نێو هه‌ندێك كه‌س بڵاو بۆته‌وه، هه‌ندێكیان به پێكه‌نینه‌وه له ده‌نگۆكه ده‌ڕوانن و توانجی پێكه‌نیناوی لێده‌ده‌ن و هه‌ندێكی دیكه‌ش به‌دوای سه‌ره‌داوی حه‌قیقه‌تی ده‌نگۆكه‌وه‌ن كه ئایا كاریگه‌رى نه‌مانى لایه‌كى هێلكه‌كه چیه‌و چۆنه‌و وه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى ده‌ست ده‌كه‌وێت چه‌نده ؟ وه له كام له نه‌خۆشخانه ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه ئه‌نجام ده‌درێت و كڕیاره‌كانى كێن؟
ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی به له به‌دوواداچۆنێكیدا شوێن ئه‌و ده‌نگۆیانه كه‌وت تا سه‌ره‌داوی ڕاستییه‌كان بۆ ڕای گشتی و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا بكات.
تا ئێستا حه‌وت كه‌س هێلكه گونی خۆیان له كوردستان فرۆشتووه
ئازاد ته‌مه‌نی 43 ساڵانه باوكی كچ و كوڕێكه و تاكه هێلكه گونێكی خۆی فرۆشتووه، له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان گوتی: ماوه‌ی مانگێك به‌ر له ئێستا له شوێنی كاره‌كه‌م باسی فرۆشتنی گون و نرخه‌كه‌ی ده‌كرا، منیش ئه‌وه‌م به فرسه‌ت زانی و به‌دوای ئه‌و بابه‌ته‌وه كه‌وتم و له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته ناحكومییه‌كانی شاری هه‌ولێر چووم ناوی خۆمم تۆمار كرد، سه‌ره‌تا ئه‌وان نكۆڵیان كرد كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی وه‌ها له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان بكرێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی من پێداگریم كرد، بردیانم بۆ ژوورێكی نه‌خۆشخانه‌و پێیان گوتم ئه‌گه‌ر خۆت به ڕه‌زامه‌ندی خۆت ده‌ته‌وێت ئه‌وه بكه‌یت ئه‌وا ئێمه لاریمان نییه و ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جه‌سته‌ی تۆ ده‌كڕین و به پێی پشكنینه پزیشكییه‌كانیش نرخه‌كه دیاری ده‌كرێ.
ئازاد گوتیشی: بۆ سبه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانم چووین بۆ نه‌خۆشخانه و پشكنینی گشتی و سۆنار و پشكنینی میزیان بۆ كردم، دوای 3 كاتژمێر مانه‌وه ئه‌نجامی پشكنیه‌كانم وه‌رگرته‌وه و بانگیان كردم بۆ ژوورێك پزیشكێكی پسپۆڕ پێی گوتم تۆ كێشه‌یه‌كی وای ته‌ندروستیت نییه كه جێگه‌ی باس بێت و سبه‌ی شه‌و كاتژمێر 7:30 خوله‌ك نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ت بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
گوتیشی: من 3 كاتژمێر به‌ر له كاتی دیاریكراو له نه‌خۆشخانه ئاماده بووم و دواتر تیمێكی پزیشكی بیانی پرۆفیشناڵ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یان به سه‌ركه‌وتوویی بۆ ئه‌نجام دام و ئێستاش وه‌ك ده‌بینی كێشه‌م نییه و ته‌نیا دوو ڕۆژ له ژورێكی تایبه‌تی نه‌خۆشخانه مامه‌وه و دواتر له نه‌خۆشخانه ده‌رچووم.
هه‌روه‌ها كه‌سێكی دیكه به‌ناوی ئه‌حمه‌د كه ئامۆزای ئازاده و ته‌مه‌نی 35 ساڵه، دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی ئازادی ئامۆزای بڕیار ده‌دات تاكه هێلكه گونێكی خوێ بفرۆشێت و به‌هه‌مان شێوه‌ی ئازاد نه‌شته‌رگه‌ری كردووه و به نرخێكی زیاتر له ئازاد ئه‌و به‌شه‌ی جه‌سته‌ی خۆی فرۆشتووه.
ئازاد باوكی 5 منداڵه‌و له لێدوانێكی تایبه‌تیدا بۆ مااڵپه‌رٍِی كوردستان تیڤی گوتی: له‌و ڕۆژگاره‌دا ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌ست كه‌س ناكه‌وێت، بۆیه من بڕیارمدا هێلكه گونێكی خۆم بفرۆشم و پێداویستییه‌كانی خۆم و منداڵه‌كانم و خێزانمی پێ پڕ بكه‌مه‌وه.
ئازاد و ئه‌حه‌د گوتیشیان به‌ر له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ئێمه پاره‌كه‌مان به كاش وه‌رگرت، ئینجا داخیلی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بووین، گوتیشیان به پێی قسه‌ی تیمه بیانییه‌كه بێت ئێمه حه‌وته‌م كه‌سین كه نه‌شته‌رگه‌ری هێلكه‌ی گونمان بۆ بكرێت و لێمانی بكڕنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و دوو ئامۆزایه پێنج نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی تر له شاری سلێمانی و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی ناحوكمی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و تیمه به‌سه‌ركه‌وتوویی كراون.
دكتۆره‌كان چۆن باسی حاڵه‌تی گون فرۆشتنی پیاوان ده‌كه‌ن .؟
دكتۆر وشیار جه‌مال به‌زار پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كان میزه‌ڕۆ و گورچیله، له باره‌ی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی گوتی: ئه‌نجامدانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه نه زانستییه وه نه شه‌رعیشه، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌م هێلكه گونه وه‌رده‌گرێت، هه‌ر وه‌چه‌یه‌ك بخاته‌وه به ناشه‌رعی ناوده‌برێن و ده‌بن به بیژوو، بۆیه ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه له وڵاتانی پابه‌ند به دینی ئیسلام به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌كراوه وهه‌ركه‌سێك هه‌ڵسێت به ئه‌نجامدانی تووشی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه نه‌رێنییه كانی ئه‌و پسپۆڕه‌ی بواری میزه‌رۆ و گورچیله گوتی: نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی تاكه‌كه‌س نییه و ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌و به‌شه‌ی ئه‌ندامی جه‌سته‌ی ده‌فرۆشێت له پیاوه‌تی ناكه‌وێت و ته‌نیا ئه‌گه‌ری منداڵبوون لاواز ده‌كات.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سه‌كه لایه‌ك بفرۆشێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری هه‌یه وه‌چه بخاته‌وه و كێشه‌یه‌كی بۆ دروست نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لای بفرۆشێت یان نه‌یمێنێت ئه‌وا ئه‌و كه‌سه له‌وه‌چه خستنه‌وه ده‌كه‌وێت و ناتوانێت منداڵ بخاته‌وه.
ئایینی ئیسلام ئه‌م جۆره بازرگانییه‌ی قه‌ده‌غه‌ی كردووه
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته مامۆستا عومه‌ر چنگیانی، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی خه‌دیجه كوبڕا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ی كرده‌وه بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی گوتى: پارێزگاری كردن له ژیانی هه‌ر تاكێك ئه‌ركێكی دینییه و خوای گه‌وره‌ش فه‌رمویه‌تی(ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌فسێك زیندوو بكاته‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌موو خه‌ڵكی زیندوو كردبێته‌وه، وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌فسێك به‌ناحه‌ف بكوژێت وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌موو خه‌ڵكی كوشتبێت).
هه‌روه‌ها گوتی: مه‌به‌ستمه بلێم چاره‌سه‌ر له دیندا جائیزه به مه‌رجێك له ڕێچكه ده‌رنه‌چێت، ئه‌گه‌ر پیاوێك توانای سێكسی لاواز بێت به‌ڵام تۆ‌و(مه‌نی) ئه‌و پیاوه به‌كه‌ڵك هات و توانای پیتاندنی هه‌بوو، ئه‌وا ئاساییه و جائیزه به ڕێگای پزیشكی سپێرمی ئه‌و پیاوه بۆ ژنه‌كه‌ی خۆی دابنرێت، خۆ ئه‌گه‌ر سپێرم (مه‌نی) پیاوێكی تر له ڕه‌حمى ژنه‌كه‌یدا بچێنن، ئه‌وا جائیز نییه و منداڵه‌كه ده‌بێته منداڵی ناشه‌رعی هه‌تا ئه‌گه‌ر ژن و مێرده‌كه‌ش ڕازی بن له‌سه‌ری.
گوتیشی: له‌ڕووی دینییه‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه قه‌ده‌غه‌كراوه و قبوڵكراو نییه.
كڕیاره‌كان كێن و به چ مه‌به‌ستێك به كاری ده‌هێنن؟
به پێی قسه‌ی فرۆشیاره‌كان هێلكه‌ی گونه‌كان ده‌بردرێنه ده‌ره‌وه و به نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی دیكه بۆ ئه‌و كه‌سانه داده‌نرێت كه نه‌زۆكن و ناتوانن وه‌چه بخه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئێمه سه‌رباری ئه‌وه‌ی به پاره ئه‌وه‌مان كردووه به‌ڵام هیوامان بۆ ماڵێكی تر گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه به حه‌سره‌ت بوونی منداڵێكن له ناو ماڵه‌كه‌یاندا، بۆیه به ئه‌ركێكی مرۆیی ده‌یبینین و ویژدانمان ئاسوده‌یه، وه‌ك چۆن كه‌سێك پێویستی به گورچیله هه‌یه‌و بۆ ڕزگاركردنی ژیانی گورچیله‌یه‌ك ده‌كڕێت، ئاواش بۆ ڕزگاربوونی له نه‌زۆكی تاكه گونێك یا هه‌ردووكی ده‌كڕێت و به‌هۆیه‌وه ده‌توانێت وه‌چه بخاته‌وه.
1
له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه چۆن سه‌یری حاڵه‌ته‌كه ده‌كرێت
دكتۆر شڤان ئیسماعیل، دكتۆرا له كۆمه‌ڵناسی و سه‌رۆكی به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین تێروانین و ده‌رهاویشته‌ی كوڵامه‌یه‌تییه‌كانی فرۆشتنی به‌شێك له‌جه‌سته‌ی تاكه كه‌سی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه خسته ڕوو..
"هه‌ڵبه‌ته میكانیزمه‌كانی كڕینی جه‌سته‌ی مروڤ له‌لایه‌ن كه‌سانێك كه هه‌م توانا و هه‌م گڕوتینی كڕینیان هه‌یه وه‌ك به‌شێك له پێداویسته‌كانی ئه‌ندامی جه‌سته سه‌یریان ده‌كات كاریكه‌ری له‌سه‌ر تێركردنی ئه‌م پپَداویستانه وه‌ك لایه‌نێكی بایولۆژی سه‌یر ده‌كرێن، بگره زیاتر پرۆسه‌یه‌كی خۆرسكییه كه ئه‌و ئه‌ندامه‌ى جه‌سته‌ی وه‌ك ده‌رچه‌یه‌ك له زینده‌كییه‌كی فیزیكی سروشتی به هه‌ردوو ڕووه ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌كی جێگای گومان و نیشانه‌ی پرسیاره كه ئایا تا چه‌ند توانای خۆگونجانی ئه‌و بارودوخه زینده‌كییه و تازه‌گه‌راییه‌ی هه‌یه.
گوتیشی: ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه زیاتر تیشكی بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و ڕوانگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه كه ئه‌و تاكه كه‌سه به‌شێكی گرینگ له‌و ئه‌ندامه ده‌كڕێت چۆن سه‌یری ده‌كات له داهاتوو، ئایا پێداویستییه هه‌نووكه‌یه‌كان وای كردووه گڕوتینی زۆر بێت و پڕی بكاته‌وه، یاخود به پێچه‌وانه‌وه له داهاتوو ده‌رهاویشته‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر خودی ئه‌و تاكه‌كه‌سه به‌جێ دێڵێت له‌لایه‌ك و تێڕوانینی نه‌رێنی ئه‌و زینده كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌وروبه‌ری تێدا ده‌ژی له لایه‌كی دیكه‌وه..
ئه‌و پسپۆڕه‌ی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ئه‌وه‌ی جێگای داخه ئه‌و بابه‌ته بووه‌ته دیارده له ناو كۆمه‌ڵگا، بگره ئاراسته‌یه‌كی لاسایش له‌م دیارده بوونی هه‌یه به فاكته‌ری ساده‌یی لایه‌نی ئه‌قڵییه‌تی كۆمه‌لگا و نه‌بوونی هیچ ئه‌زموونێكی زانستی و بابه‌تیانه هانده‌ری سه‌ره‌كی و پاڵنه‌ری په‌رش و بڵاوی ئه‌م دیارده‌یه‌یه و بگره به فۆڕمه‌ڵییه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی سه‌راپای چین و توێژه‌كانی ناو كومه‌لگای گرتووته‌وه، بۆیه موماره‌سه‌كردنی ئه‌و جۆره بابه‌ته هه‌ستیارانه به‌تایبه‌ت مامه‌ڵه‌كردن و كڕینی ئه‌ندامی هه‌ستیاری مروڤ به ئه‌ندازه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌كردن به ئه‌ندامی زاوزێی تاكه‌كه‌س له‌ڕووی مه‌عریفه‌ی تاكه‌كه‌س و نه‌بوونی هوشیاری كۆمه‌لایه‌تی چ له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌س چ له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگا نیشانمان ده‌دات كه به‌تایبه‌تیش به بێ بڕینی فلته‌ره‌كانی پزیشكی دامه‌زراوه تایبه‌تمه‌ندیكانی تایبه‌ت به‌م بواره.
هه‌روه‌ها گوتیشی: بۆیه سه‌یركردنی ئه‌م دیارده‌یه هه‌م له‌سه‌ر ئاستی خودی ئه‌و تاكه كه‌سه چ له‌سه‌ر ئاستی تێكڕای كۆمه‌ڵگا بێت له داهاتوو به‌های ته‌ندروستی خۆی له ده‌ست ده‌دات، بگره ده‌رهاویشته‌یه‌كی نه‌رێنی سایكۆ سۆسیۆلۆژیش له‌سه‌ر كۆی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و تاكه كه‌سانه دروست ده‌كات كه به‌جۆرێك ئاراسته‌ی تێروانینی له‌لایه‌ن زینكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ستێكی داینه‌مووی به‌رده‌وامیان هه‌یه كه ئه‌ندامێكی ئه‌و تاكه كه‌سه خوازراوه به‌شێوه‌یه‌ك هیچ جۆره خاوه‌ندارییه‌كی پێوه دیار نییه، ئه‌و هاوكێشه‌یه بگره ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌وه‌كانی و ده‌نگۆیه‌كی نه‌خوازراو دروست ده‌كات كه پێكهاته‌ی جه‌سته‌ی ته‌ندروستی ئه‌و تاكه كه‌سه به شیوه‌یه‌كی به‌رده‌وام جێگای نیشانه‌ی پرسیاره؟"
تێبینی/ بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری زیاتر ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه كرد به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه.
ktv
به‌روار: 07/03/2019
1572 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|