بەلەمێک بە 52 پەنابەری کوردەوە تێكشكا
یەختێك کە 52 کۆچبەری کوردی هەڵگرتبوو، به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه‌ كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌ی كرۆتۆنێی ئیتاڵیا، تێكشكا و ئێستاش ته‌نها یه‌كێك له‌و په‌نابه‌رانه‌ بێسه‌روشوێنه‌ و چاره‌نووسی نادیاره‌.

ئاری جه‌لال، سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كاتژمێر 4ى به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، 10ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019, یه‌ختێك، كه‌ 52 په‌نابه‌ری كوردی تێدابووه‌، له‌ كه‌ناراوه‌كانی یۆنان به‌ره‌و ئیتاڵیا به‌ڕێكه‌وتووه‌، به‌ڵام به‌ر له‌ گه‌یشتنیان به‌ وشكانی، یه‌خته‌كه‌ تێكشكاوه‌ و سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران كه‌وتوونه‌ته‌ ناو ئاوی ده‌ریای ناوه‌ڕاست.

ئاری جه‌لال ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌ كورده‌كان داوای به‌هاناوه‌چوونیان كردووه‌، پۆلیسی ناوچه‌ی تۆڕممیلیسیا، گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ به‌ به‌له‌می فریاگوزاری و چووپ، زۆربه‌ی په‌نابه‌رانی ناو ئاوه‌كه‌یان رزگاركردووه‌.

سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران راشیگەیاند, سه‌ره‌تا تیمه‌ فریاگوزارییه‌كان، 49 په‌نابه‌ریان رزگاركردووه‌، دوای نزیكه‌ی دوو كاتژمێر دایكێك و منداڵێكی ساواش رزگار كران، ئێستاش ته‌نها یه‌ك په‌نابه‌ر بێسه‌روشوێنه‌ و دیار نییه‌.

به‌ گوێره‌ی گوته‌كانی ئاری جه‌لال، دوای رزگارکردنی پەنابەرە كوردە‌كان، لە‌ ھۆتێلێكدا بە‌رامبە‌ر شوێنی رووداوە‌كە‌ گە‌رمكراونە‌وە‌تەوە و خواردنی پێویستیان پێدراوە و ھاوكاری کراون، دواتریش رەوانەی کەمپی سانت ئاناى سەر بە شاری كرۆتۆنێ، کراون.

ئاری جه‌لال رایگەیان نوینەرایەتی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لەئەوروپا ئاگادارکردووه‌تەوە کەتەواوی هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەنووسی ئەو پەنابەرەی كه‌ تا ئێستا بێسه‌روشوێنه‌ و نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.
k24
به‌روار:  11/01/2019
147   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
كاتێک ووشەی خۆشەویستی دەبێتە. شیلەی شیعر ڕیتا /له ژێر داوای مردنە . دوعاى چاك بوونه وه ى بؤ بكه ن پيشكەشكردنى شاعيرو نووسه ری عەرەبی/ هاتف به شبوش چه ند دێڕێک لە شیعرەکانی درێژه‌ ...
ئا: بارام سوبحی‌ "مام جه‌لال تاڕاده‌یه‌كی‌ زۆر پیاوێكی‌ ماركسیه‌و زۆر به‌باشی‌ له‌ماركسیزم – لینینزم گه‌یشتوه‌، نه‌وشیروان مسته‌فا پیاوێكی‌ زیره‌ك‌و ورده‌، سه‌دام حسێن پیاوی‌ كه درێژه‌ ...
ئاکەپە لە شارەکانی کوردستان بەردەوامە لە پاکتاوکردن و سڕینەوەى سیاسی و کولتوریی گەلی کورد و دوژمنایەتییەکەی لەگەڵ کورد لە دوای هەڵبژاردنى شارەوانییەکان لە ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ / ١١ی نەو درێژه‌ ...
ئەم وێنەیە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراوەتەوە كە دەگوترێت گەشتیارێكی پاكستانییە و لەلایەن تیمی فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی عێراقەوە لێيدراوە. بە پێی ئەو زانیارییانەی دەربارەی وێ درێژه‌ ...
عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕێگای پارێزەرانییەوە پەیامێکی نوێی بڵاو کردەوە و بە چالاکانی مانگرتووی وتووە: بە هەڵوێستێکی واتادار و دیرۆکی دەیبینم، کە بە پێشنیاری من کۆتاییتان بە مانگرتنی تام درێژه‌ ...
نابه‌رێكی‌ كورد هۆشداری‌ ده‌دات له‌باره‌ی‌ خراپی‌ دۆخی‌ په‌نابه‌ران له‌ دوورگه‌كان به‌هرۆز بوچانی‌، ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كورده‌ی‌ كه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌ كه‌مپه‌كانی‌ په‌نابه‌ران درێژه‌ ...
لەبەدواداچونێکی پارتی چەپەکانی ئەڵمانیاو لەبەردەم ئەنجومەنی فیدرالیدا حکومەتی ئەڵمانی پاساوی داخستنی دوو دامەزراوەی ڕۆشنبیری کوردی بەوە دەهێنێتەوە کەپشتگیری لەپارتی کرێکارانی کوردس درێژه‌ ...
ئا: کاوە ڕەش بەریتانیا دوای ئەوەی ژنێك بەمەشروب و دەرمان سەرخۆش دەكەن، بەچوار كەس ‎دەستدرێژی دەكەنەسەرو، كەسی پێنجەمیش دەبێتە تەماشاكەر. ‎دوای ئەوەی دەستدرێژیكاران تۆمەتەكانیا درێژه‌ ...
حەوتووی ڕابردوو ئاگرێک لە ناوچەی نارینگی شاری یەڤلە کەوتەوە و بەهۆیەوە چەندین ئەنبار و شوێنی دیکە لەو ناوچەیە سووتان. ئاتۆلیەکەی سویوان سەعیدیان هونەرمەندی پەیکەرتاشیش یەکێک لەو درێژه‌ ...
شارپرێس: له‌ڕووداوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا له‌شاری جه‌دده‌-ی سعودییه‌ یه‌كه‌م دیسكۆ كه‌ ناویان لێناوه‌ "قاوه‌خانه‌" كرایه‌وه‌. به‌گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، له‌شاری جه‌دده‌ی سعو درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   112
کۆی سه‌ردان:   17960073