دەزگای کۆچبەرانی سوید کاری پارێزەرە حکومدراوەکان ڕادەگرێت

دەزگای کۆچ کاری ١٠ پارێزەر و دادناسی ڕەسمی کە نوێنەرایەتی پەنابەرانی بێ ئیقامەکانیان کردووە ڕادەگرێت.

 بەهاری ئەمساڵ بەرنامەی کالیبەری ڕادیۆی سوید ئاشكرای کرد کە زیاتر لە ٥٠ پارێزە و دادناس ڕەسمی کە نوێنەرایەتی یان دەمڕاسی پەنابەرە بێ ئیقامەکانیان دەکرد لەسەر تاوان حکومدرابوون.

لە نێو ئەو دادناس و پارێزەرانەدا هەبووە کە لەسەر تاوانی گەندەڵی و پارەخواردن، تاوانی نارکۆتیکا و تاوانی کێچەڵی سێکسی لە دادگا حکومدراون. تەنانەت یەکێکیان لەو پارێزەرانە لە پاش ئەوەی کێچەڵی سێکسی کەسێک کە کاری بۆ کردووە، ئەنجام دابوو حکومی زیندانی کراوە.

 

ڤەرۆنیکا لیندستراند کانت بەرپرسی بەشی چالاکی لە دەزگای کۆچ (Migrationsverket) دەڵێت.

ئەوان هیچ دادناس یان پارێزەرێک کە گومانی تاوان یان تاوانباربێت نایانەوەی لە دەزگای کۆچ کاری لەگەڵدا بکەن.

 جێی باسە پارێزەر یان دادناسی ڕەسمی ئەو کەسانەن کە ئەرکی پاراستنی بەرژەوەندییەکان و هاوکار بێت لە کارەکانی کۆچبەراندا. لە دەزگای کۆچ ناوی نزیکەی ٢٥٠٠ پارێزەر یان دادناس هەیە کە نوێنەرایەتی یان کار بۆ کۆچبەران دەکەن. پێشووتر دەزگا کۆچ لیستەی ناوەڕەشەکانی هەبوو کە ناوی ئەو پارێزەر و دادناسە حکومدراوانەی تێدا بوو کە کاریان لەگەڵ کەیسی پەنابەراندا دەکر. بەڵام لەسەر ڕەخنەی چاودێری بەرزی پەرلەمان لە دادپەروەریدا ئەو لیستە ڕەشە لابرا.  ئەمەش ئیدی بەوتەی ڤەرۆنیکا لیندستراند کانت دەسەڵاتەکانی دەزگای کۆچ سنووردار بووە و خوازیارە کە بتوانن لە داهاتوودا ناوی ئەو پارێزەرە یان دادناسە ڕەسمییەی کە نەگوونجاوو تۆمار بکەن و بە کارمەندانی دەزگاکەی بدەن بۆ ئەوەی ڕێگە لەم کارە بگرێت.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  15/10/2018
698   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   681
کۆی سه‌ردان:   29266780