بینای پارێزگای هه‌ولێر كۆنترۆڵكرایه‌وه
هه‌رسێ چه‌كداره‌كه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر به‌ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان كوژران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به PUKmedia ی راگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا چه‌كداری سێییه‌میش كه هێرشی كربدوه سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر به‌ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان كوژرا.
پێشتریش هێزه ئه‌منیه‌كان چونه ناو بیناكه‌و دوو چه‌كداری تریان كوشت كه هێرشیان كردبوه سه‌ر بیناكه.
هه‌ربه‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه دوو كه‌س له هێزه ئه‌منیه‌كان برینداربوون.
له ئێستادا هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستیان گرتوه‌ته‌وه به‌سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر و ته‌رمی چه‌كداره‌كانی له‌ناو بیناكه‌دا كه‌وتون.
PUKmedia تایبه‌ت
به‌روار: 23/07/2018
416 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|