مامۆستایەكی زانكۆ لەسەر پۆستێكی فەیسبووك برایەبەردەم دادگا
خەندان- ئاوات عوسمان

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین لەسەر بڵاوكردنەوەی پۆستێكی فەیسبووك ئەمڕۆ سێشەممە بانگهێشتی بەردەم دادگا كرا.

د. ئەحمەد محمود، مامۆستا لە زانكۆی ڕاپەڕین لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ لەسەر سكاڵایەكی سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین خۆی ڕادەستی بنكەی پۆلیسی ڕانیە كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بانگهێشتكردنەكەی لەسەر پۆستێكی فەیسبووك كە لە مانگی دووی ئەمساڵدا لە وەڵاكەی خۆی بڵاویكردووەتەوە سەرەتا لە پۆستی ڕاگری كۆلیژی بنەڕەتی زانكۆكە لابرواوە و دواتریش بەتۆمەتی تەشهیركردن لەلایەن ئەنجومەنی زانكۆوە سكاڵای لەسەر تۆمار كراوە.

د. ئەحمەد محمود وتیشی، "لەپۆستەكەمدا كە فەیسبووك بڵاومكردووەتەوە، هیچ تەشهیرێكم بەكەس نەكردووە و دڵنیام ئەو ڕێكارانەی بەرامبەرم دەگیرێنەبەر پەیوەندی بەهەڵوێستی سیاسی و نیشتمانی و بەژداریكردنم لە خۆپیشاندانەكەدا هەیە".
به‌روار:  17/07/2018
431   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   499
کۆی سه‌ردان:   29267238