هەرێم بکەنە موسڵ

🛑 هەولێر ئاوی خواردنەوەی نییە کەچی دەبێتە دەستە خوشکی ناشفێڵی ئەمریکا!

🛑 خەڵک لە سرەی مووچە لە سلێمانی دەمرێ کەچی دەیەوێ ببێتە دەستە خوشکی پاریس!

🛑 دھۆک هەژارترین شاری هەرێمەو دووەم نەخوێندەوارترین پارێزگای عێراقە کەچی دەیەوێ ببێتە دەستە خوشکی شاری گەینسڤڵ ئەمریکی!

🛑 هەڵەبجە نە بودجەی هەیە نە پڕۆژەیەکی مەعقول کەچی دەبێت بە دەستە خوشکی گەرنیکای ئیسپانیا!

🛑 سەیدسادق بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری هەموو ساڵیک کۆمەڵیک شەهید لە خۆپیشاندانەکان دەدات کەچی دەبێتە دەستە خوشکی شاری پالێرمۆی ئیتاڵیا.

ناوڵلە وەرن ئەو پیاوەتییە لەگەڵ خەڵک بکەن هەرێمی کوردستان لە رووی مووچەو هەرزانی نرخی بەنزین، نەوت و  غاز و باج و رسوومات بکەنە دەستە خوشکی (موسڵ) واز لەو کـ.ـلاواتانە بهێنن!
مەحمود یاسین کوردی
به‌روار:  19/09/2023
277   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   322
کۆی سه‌ردان:   29664173