تەها محێدین بەتەنها مرد و كەس لەگەڵێ نەچوو بۆ گۆڕستان

چیرۆكی جێگری سەرۆک

هەموو ڕۆژێك ئێواران لەحەوشەی ماڵەكەی خۆی لە شارۆچكەی دوكان دادەنیشت وزۆربەی كات دەستی دەكرد بەگریان.

كە پشكنینیان بۆ كرد توشی شێرپەنچەبوو كەس نەبوو بچێت لەگەڵیدا بۆ ئوردون كە لەوێش مرد داواكرا بهێنرێتەوە بۆ سلێمانی ،بەڵام كەس نەبوو بچێت بەدەم داوەكە بۆیە لە عەممان ناشتیان بێ بەشداری كەس.

لەهەشتاكان كە جێگری سەرۆككۆمار بوو عەلادین سوجادی چوو بۆلای داوای لێكرد كە بگوازرێتەوە بۆ مزگەوتێكی نزیك ،بەڵام جەنابی جێگر وتووبوی ئەوە پێویستی بە واستەی گەورەهەیە،سەجادیش پێ وتووبوو :عەیبە وا خۆت بچوككردوەتەوە لە عێراق لەتۆ گەورەتر تەنها سەدامە.

عەدنان خەیروڵا هەمیشە دەیوت سێ كەس سەری سەدام  دەكەن بەقوڕا.یەكەمیان تارق عەزیزە پیاوی رۆژئاوایە وبەفیتی ئەو سەدام شەڕی ئێرانی كرد ،دووەم عەلی حەسەن مەجید  ناوێكی بەد و خراپی داوە بەدەسەڵاتی سەدام ،سێیەمیش ئەم تەها محێدینەیە كە بە مەسڵەحەتچی  ناوی دەبرد ،دەیوت یەكجار نەهاتوە لای سەدام بەرگری لەكورد بكات .

تەها محێدین چەندین زمانی دەزانی ،یەكێكبوو لە دیبلۆماسە  قسە زان و شارەزاكان  ،پەیوەندی توندی لەگەڵ ئیسرائیلییەكان هەبوو تەبعەن سەدام. ئاگاداربوو.
 کتێبی سەدام و هاوڕێکانی 
محەمەد نوری
به‌روار:  16/05/2023
367   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   600
کۆی سه‌ردان:   29665253