چلـــــــەی نـــــووســـەر حـــــوســەیـــن عـــــارف


گۆران مەریوانی، 
1 ئۆکتۆبەر 2026

1
گەر هەوا ڕێگە بدا، چوون دیداری ئەو بە شەوقە، هەمیشە پێکەوە دە حەوشێ دادەنیشتین. هەندێجار بە دەوروپشتی ماڵیشیاندا گڕێ دەخۆین. ئەوڕۆ، 24 ئۆکتۆبەری 2021، ئەمن چەند وشەیەک بە کابانی ماڵ، خانمێکی نیپاڵییە، دەڵێم، ئەو زوو دەپرسێ؛ ئەوە بە چێ زبانێ پێتگۆت؟ بە هیندوستانی، لەوی گەڕێ مامۆستا هەواڵی بەرهەمی نوێ؟ ئەو؛ بڕوات بێ تاقەتم نییە! بۆ خۆیشت دەزانی ماڵباتی بابم کێشەی بیناییان هەیە، چاوم شێواوە و …… 
- هەر هیچت نییە؟ ….. ئەو؛ ڕاستت دەوێ …….. گۆران، هەندێجار، شەوانی درەنگ کە دەچمە نێو جێوە؛ خەیاڵاتگەلێ دەمهەژێنن و …….…….. وەلێ بیناییم پەکێتی!! ڕێم نادا!!!
ئەمن پەیمانی هێدفۆنێکم داوەتێ، م عارف-ـیش بە دەستی گەیشتووە. 
- بۆ خۆت دەشێ باش بزانیت، نووسین لە مێژە لە ڕۆژئاوا و دونیای عەوداڵی ئێستێتیکادا بۆتە بەرهەم، بازاڕی هەیە. فرەگەلێ لە نووسەرانی کولتوری پۆپلیستی و پڕۆفیشۆناڵ، خودی خۆیان بە نووسینێ ڕاناگەن تا بەرهەمدار بن و پڕبازاڕبن، جا بە هێدفۆن ڕیکۆردی دەکەن و پاشان کارمەندی تایبەتیان هەیە بۆ نووسینەوە. دەکرێ بگۆترێ، کارخانەی نووسینیان هەیە! خۆیان تەنێ بە دوامەتندا دەچنەوە!! 
- ئاوەها…..!!
- جا ئەتۆ هێندفۆنەکەی منت پێگەیشتووە!! بزانم خەیاڵگەلی شەوانت ڕیکۆرد کردوە؟
2
بەداخەوە حوسەین عارفی نووسەر و مرۆڤ لە خەیاڵگەلی شەوانی دواساڵانی بێ بەشی کردین!! 
چ دەبا گەر ئێستا هێدفۆنەکەم هەڵکردبا و مامۆستاش بیگۆتبا:
“ڕۆژێکی زمستان بوو. گەلەگورگ، هەرچەندە برسی و لاغریش نەبوون، وەلێ دەوری شاریان گرتبوو، …………………. تاد”، ئەمنیش بمنووسیبایەتەوە و هێدفۆنەکەشمان بۆ مۆزەی هونەرێک کە بڕواناکەم ئەمن خۆیشم بە چاوانم بیدینم، دەگۆشەیەکی ڕا وەک دیاری بۆ میللەتەکەی هەڵگرتبا!!!! 
………….. 
3
چ میللەت و چ وڵاتێکین خودایە!!!!!! 
ئەفسوس!
———
وێنە: ماڵی مامۆستا حوسەین عارف، 24 ئۆکتۆبەری 2021، باشووری کوردستان.
به‌روار:  03/10/2026
28   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   374
کۆی سه‌ردان:   31799290