|
چوار خوشکە شەهیدەکەی حوەزیران خەڵکی خراجیانن 😪
حوزەیرانی 1963
باوکم هەمیشە لە گێڕانەوەی چیرۆکی شومی 9 ی حوزەیران ، چیرۆکی زیندەبەچاڵکردنی
" مەولودی دادە کەتان" ی خراجیانی بۆ دەگێڕاینەوە ، کاتێ بە زیندوویی بە خۆڵ دایان پۆشیەوە، بە دەست خۆڵەکەی لەسەر دەمو چاوی لابردووە.
جارێکیش کە سەردانی " حاجی تۆفیقی حەمە ڕەحیم خراجیانی" م ڕەحمەتیم کرد ، ئەم چیرۆکەی بۆ گێڕاینەوە:
کاتێ هێزەکەی زەعیم سدیق له ساڵی 1963 دەچنە گوندی " خراجیان " لە نێوان سلێمانی و عەربەت.
لە ماڵێکی گوندەکە دوو خووشک لە ترسی ئابڕوو و نامووسیان دەرگا لەسەر خۆیان دادەخەن و دەرگا لە سەربازەکان ناکەنەوە.
سەربازەکانیش کە دەرگاکەیان بۆ ناشکێت، خانووەکە گڕ دەدەن و هەردوو خووشکەکە لەژوورەوە دەسووتێن و دەبن بە خەڵوز، کە ئەمە ناوەکانیانە:
مەحبوبە کەریم خراجیانی
ڕووناک کەریم خراجیانی
ئەم دوو خووشکەی تریش بەزیندوویی لە کۆمەڵکوژیەکەی حامیەی سلێمانی زیندەبەچاڵکراون ، کە ئەمە ناوەکانیانە:
گوڵاڵە عومەر خراجیانی
عائیشە عومەر خراجیانی
ڕەوانیان شاد و گۆڕیان چراخان و یادیان زیندوو.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 08/06/2026
154 جار خوێندراوهتهوه
|