|
نەرویج 🇳🇴کۆڕی پرسەی حاجی توفیق ئەحمەدی
نەرویج🇳🇴
هەموولایەک ئاگادار دەکەین کە بەداخەوە ئەمڕۆ ٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ ی کوردی بەرامبەر بە 25 / 3 / 2026ی زایینی بەڕێز حاجی توفیق ئەحمەدی - باوکی بەڕێزان کاک عارف و کاک کاروخ باوەجانی لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەی جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
جێگای ئاماژەیە کە لە ساڵی ١٩٨٨ کوڕێکی بە ناوی ڕەسوڵ ئەحمەدی لە تەمەنی ١٦ساڵی و، لە ساڵی ١٩٩٢ ئامۆزایەکی بە ناوی خوسرەو ئەحمەدی، لە ڕیزەکانی حیزبی دیمۆکراتدا شەهید بوون.
حاجی تۆفیق ئەحمەدی لە زستانی ٢٠٢٥ لە وڵاتی نۆڕوێژ گەڕایەوە بۆ نێو بنەماڵە و کەسو کارەکەی لە سەلاسی باوەجانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵام بە داخەوە بە هۆی هەڵکشانی تەمەن و لێدانی سەکتەی مێشک، نەیتوانی بگەڕێتەوە و لە زێدەکەی خۆی سەری نایەوە.
بەم بۆنەوە
کۆڕی پرسه لە شاری ستروممێن:
ڕۆژی هەینی: 2026.3.27
کات: 17:00 - 20:00
شوێن: لۆکاڵی قازی
Strømsveien 85
2010 - Strømmen
خوای گەورە سەبووریی هەموولایەک بدات
ڕەوانی شاد و جێگەی بەهەشت بێت
بهروار: 25/03/2026
9 جار خوێندراوهتهوه
|