تورک و کوردی سوید🇸🇪 2025.1.15
تورک و کوردی سوید🇸🇪
چوارشەممە: 2025.1.15
گەرچی کاتی خۆی" مامۆستا عومەر شێخ مووس" لە مالمۆ ئەم چیرۆکەی بۆ گێڕاینەوە، بەڵام ئیمڕۆ بۆ دڵنیابوون پەیوەندیمان بە جەنابیەوە کردو ، بۆی دووبارەکردینەوە کە ئەمەیە:
ساڵانی "1985- 1986 داگیز " باخچەیەکی ساوایان لە کۆمونی سپۆنگە " زمانی کوردی" بۆ مناڵی کورد کرایەوە و بە کوردی دەیانخوێند.
کونسۆڵی تورک لە ستۆکهۆڵم کەپێی دەزانێ دەچێتە کۆمون" شارەوانی" سپۆنگە و پێیان دەڵێ:
ئێوە چۆن ڕێگە دەدەن بە زمانێک کە لای
" ئێمە" یاساغە.
کۆمونەکە پێی دەڵێن:
تۆ بۆت نیە پەیوەندی بە ئێمەوە بکەیت و کەناڵی پەیوەندی تۆ بە وەزارەتی دەرەوەی سویدە، بە پێی یاسای سویدی ساڵی 1975
دەربارەی مافی ، " زمانی دایک" ، زمانی کوردیش وەکو هەر زمانێکی تر مافیان هەیە بخوێندرێت.
دەی بە ویژدان کێشەی تورک کێشەی قەندیلە، یان کێشەی نازیەت و ڕەگەزپەرستی نەتەوەکەی کەمالی گۆڕبەگۆڕە بەرامبەر هەبوون و ناوی کورد.
لە پاش کەمالەوە هیچ سەرۆک و سەرکردەیەکی وەکو " ئۆردو.گ.ان" فۆبیای کورد و پلانی قڕکردنی نیە، بەڵام چۆن کەمال تڕا بە گوونی دیرۆکی کوردا ، باوکی ئۆغڵمیش ئەو خەوە بە ئەفلام کارتۆنیش نابینێت.
وێنەی یەکەم: مامۆستا عومەر شێخ مووس لە مالمۆ
وێنەی دووەم:ستێفڤان لوفڤێنی سەرۆکوەزیرانی پێشووی سوید/ 1 ئایار 2017
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 16/01/2025
48 جار خوێندراوهتهوه
|