تەحسین تەها و دەوڵەتی کوردی
ساڵانی هەشتا دۆستێکی باوکم کە پاسەوانی شەو بوو لە کارگەی شەکری سلێمانی، ئەم چیرۆکەی بۆ باوکم گێڕابوەوە:
ئێوارەیەک چام دەخواردەوە و تەلەفیزۆنێکی بچوکی ڕەش و سپیم هەبوو ، لە سەر کەناڵی کەرکوک بوو ، تەحسین تەها گۆرانی دەووت.
ئەو کاتانە هەندێ ترێلەی تورکی مەوادیان بۆ کارگەی شەکرەکە دەهێنا.
شوفێرێکی تورکی هاتە ژوورەکەم کە دەرگاکەی کرابوەوە، و منیش بە ئیشارەت فەرمووی چاخواردنم لێکرد.
ئەو سەیری تەلەفیزۆنەکەی دەکرد و حەپەساو و وەڵامی نەدامەوە.
منیش ووتم دیارە حەزی لە گۆرانی کوردیه.
کە گۆرانیەکە تەواو بوو ئینجا بە کرمانجی ووتی:
ئێوە دەوڵەتن کەوا لە تەلەفیزۆنەوە گۆرانی کوردیتان بۆ لێدەدەن.
سەدام ئۆتۆنۆمیەکی ساختەی دابوو بە کوردی باشوور، " تەلەفیزۆن و ڕادیۆ و ڕۆژنامە و زمانی کوردی له خوێندگاکان دەخوێنرا" ، کەچی کورد بە کەمی دەزانی و شۆڕشی دژ کرد.
ئەوەی دەوڵەتی تورک بە کوردی کردووە لە باکوور ، هیچ داگیرکەرێکی کوردستان نەیکردووە، ئەگەر یەکجار ڕۆمانی " داگیرکردنی تاریکی" بەختیار عەلی بخوێنینەوە ، تێدەگەین کە دەوڵەتی تورک دوژمنی خوێنی و ئەزەلی کورده.
گەریلای باکوور بەگژ ئەم دەوڵەتەدا چوونەتەوە ، ماندێلاکەی ئیمڕاڵی " 20" ملیۆن کوردی لە ناو گۆڕی" تەتریک و تورک" بوونەوە کردووە بە کورد.
گەریلاکانی قەندیل شۆڕشی کوردایەتی و موعجیزەن دژ بە تیرۆریسترین ڕژێمی فاشی و ڕەگەزپەرستی دونیا.
ڕۆژئاوای کوردستان خوێندکاری خوێندگا و پەروەردەی قەندیلن و باش و چاک دوژمنەکەیان ناسیوە و، بەرهەمی ئەو ڕقە نازیەی تورکن ،بۆیه وەکو ئاسن ڕەقن و ناتوێنەوە.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 09/01/2025
113 جار خوێندراوهتهوه
|