دیمەشق بە پۆتین دەڕوخێ
لە بەهاری 2011 خۆپیشاندانەکانی سوریا هاوکات لەگەڵ بەهاری عەرەبی تەقیەوە، ئەمریکا و ناتۆ بە ئاشکرا لەگەڵ ڕووخاندنی " ڕژێمی بەعسی سوری" دا بوون ، و چاوی خۆیان لە ئاست هێزە جیهادیە تێرۆریستەکانیش نوقاند.
تورکیاش بە هاوکاری دارایی قەبەی " سعودیە و قەتەر" هاوکاری " ئۆپۆزێسیۆنی سوریا" یان کرد بە ئامانجی جیا جیا.
هێزی ئاسمانی ڕووسی لە 2015.9.30 بە بۆردومانکردنی نەیارانی بەشار ئەسەد ، هاوکێشەی سوریای قڵپ کردەوە و ڕژێمی بەعسی لەڕووخاند ڕزگار کرد، و ئێران و بەرەی شیعەش هاوشان هاتنە بەرەی هاوکاری مەیدانی دیمەشقەوە.
لەم ڕووداوانەی داگیرکردنی حەڵەب ، ڕووسیا تا ئێستا هاوهەڵوێستە لەگەڵ بەشار و ، ڕۆڵی ئێران و بەرەی مقاوەمەکەی ناچالاکە پاش ڕووداوەکانی غەزە و لوبنان و ، ناتوانێ ڕۆڵی پێشتر وازی بکا ، سەرەڕای ئیسرائیل ئەمجارەش لە سوریا ئامادەیی هەیە.
ڕووسیا پاش ڕووخانی " سەدام و قەزافی و عەبدوڵا ساڵح" بە ئاسانی لەبەر زۆر هۆکار واز له ڕژێمی سوریا ناهێنێ و زۆر قورسیشه بە " ئۆکرانیا" ی بگۆڕێتەوە ، چەندیش ئۆکرانیا گرنگتر بێت بۆی.
سوریا ئێران نیه و بە درێژایی تەمەنی ڕژێمەکانی حافز ئەسەد و بەشاری کوڕی ، مەترسی نەبوون لە سەر جۆلانیش نەک ئیسرائیل.
بۆ ئیسرائیلیش ئاسان نیه ، بەگژ بەرژەوەندیە گەورەکانی ڕووسیا بچێتەوە لە سوریا.
گەرچی لە دنیای سیاسەت و بەرژەوەندیدا هیچ شتێک مەحاڵ نیە، بەڵام لۆژیک دەڵێ " پۆتین واز لە دیمەشق" ناهێنێت.
ئەلتەرناتیڤی ڕژێمی بەشاریش لە گریمانە و ئەگەری نەمانی دۆست و هێزی جیهادی دۆستی دەوڵەتی تورکن ، کە ئەمریکا و ئیسرائیلیش بە دۆستیان نازانن و ، کوردی ڕۆژئاوا زیانمەندی یەکەم و گەورەیە.
لەدۆخێکی وادا مانەوەی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا دەکەوێتە سەر ئەوەی چەند " ئەمریکا" بەگژ داواکاریەکانی ئەنقەرەد دا دەچێتەوە، لە بەرژەوەندی ئیسرائیلیشە هاوکاری " ڕۆژئاوا" بکات ، بەڵام لە دورەوە قورسترە وەکو ئەمریکا دەتوانێ.
تا ئەم ساتەش کەس نازانێ بەتەواوی چی پلانی سیاسەتی جیهانی هەیە بۆ " سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان" ، بەڵام هێشتا ئەمریکا لە ڕووسیا زیاتر پشتیوانی ڕۆژئاوایە.
شێرزاد عەزیز
مالمۆکورد
بهروار: 04/12/2024
211 جار خوێندراوهتهوه
|