حاکم ڕزگار 🌹
ڕۆژی 2024.10.14
ئیمڕۆ لە کەبابخانەی سیروان " حاکم ڕزگار و کاک تەها" مان بینی.
ئەمە سێیەم جارە جەنابی " حاکم ڕزگار" دەبینین.
یەکەمجار لە " کونفراسی دوعا" بوو.
ئیمڕۆ جارێکی تر ووتم:
کاک حاکم جەنابتان ڕوخسارێکی شارستانی و یاسایی جوانی کوردتان پیشان دا لە" دادگای سەدام" و دادگاییەکی عەشائیری و تۆڵەکردنەوە نەبوو.
باسی فەرماندەی دێرین " کاک شێخ مەحمودی شێخ عەلی" و هەڵبژاردنەکەم کرد کە لەگەڵ حاکم هاوڕێن.
حاکم ڕزگار ووتی: تەواوە و وەعدم پێداوە. دوایی بە پێکەنینەوە و ووتی:
بمتوانیایە نەفەرێک کەبابم پیان دەناردی بۆ
" شێخ مەحمود" لە بەرلین.
ئەو کاتەی " حاکم ڕزگار" خۆی هەڵبژارد بۆ سەرۆکایەتی ئێراق، بە " کاک شێخ مەحمود" ی وتووە: گەر بچمە بەغداد بە بێ تۆ ناچم.
جارێک " کاک شێخ" یش تەلەفۆنی بۆ کردین و ووتی:
کاک شێرزاد گەر بچمە بەغداد بە قەبری باوکم بە بێ تۆ ناچم.
هەڵوێستە جوانەکانی" کاک شێخ مەحمود" بۆ ئێمە ، لە جوانی و جوامێری و پیاوەتی خۆیانەوەیە.
شێرزاد عەزیز
ئەسحابەسپی
وێنەکان لەم لینکەدایە
بهروار: 14/10/2024
169 جار خوێندراوهتهوه
|