یەکێتی و پارتی لە هەڵبژاردنی سوید 🇸🇪
ڕۆژی 2006.9.2
"کاک بورهان حەبیب" تەلەفۆنی بۆ کردین و ووتی:
کاک شێرزاد ئیمڕۆ پاش نیوەڕۆ لەگەڵ" تەها بەرواری وەزیری وەرزش و تەحسین قادر وەزیری ئاو" دێینە مالمۆ، بەڵکو برادەرانی ڕێکخستن ئاگادار بکەنەوە ، ئامادەبن.
ئەو کاتە ئێمە بەرپرسی کەرتی مالمۆ بووین.
کاتەکە زۆر درەنگ بوو ، بە هەموو کارگێڕانی کەرت و برادەرانی پارتی نزیکەی 20- 25 کەسمان بۆ کۆکرایەوە.
هەردوو وەزیری حکومەتی هەرێم لەگەڵ "مۆرگان یۆهانسۆن" ی وەزیری تەندروستی هاتن و داوایان لێکردین کە ڕەوەندی کوردی سکۆنە دەنگ بە سۆسیال دیموکراتەکان بدەین لە هەڵبژاردنی سوید.
دواتر مۆرگان دوو پۆستی وەزیری هەبوو لە کابینەی پێشووی حکومەتی سوید" وەزیری داد و وەزیری دەزگای پەنابەران".
بۆ ئێوارەکەی " کاک شۆڕش" هەردوو وەزیری کوردی لە ڕیستۆرانتی ئەستەنبوڵ بانگهێشتی نانخواردنی ئێوارە کرد.
منیش چووم ، بەڵام بەهار لە ماڵەوە هەمبەرگری بۆ سورکردبوومەوە ، بۆیە نانم نەخوارد
وێنەکە لە چەپەوە:
کاک " بورهان حەبیب، برایمی حەمە عەلی، شێرزاد عەزیز، تەها بەرواری، مۆرگان یۆهانسۆن، تەحسین قادر".
کورد جاران لە هەڵبژاردنی سوید یەک هەڵوێست بوون، کەچی لە هەڵبژاردنی کوردستان ئێسقانی یەکتر دەشکێنن.
بهروار: 05/10/2024
208 جار خوێندراوهتهوه
|