کورد لەوە تێنەگەیشتوە کە تورک ئێسک‌و گۆشتەکەشی ئەخوات

تورکیا بەڕۆژی ڕوناک بۆردومانی خاکەکەمان ئەکات، تورکە نەتەوەپەرستەکان قسەیەکیان هەیە کە ساڵی 1989 لەزاری (سلێمان دیمرل) سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتەی تورکیا کراوە: دەڵێ: دژی خێمەیەکی کوردین لەئەفریکا کە داوای مافی کورد بکات.

تورک هیچ کات دۆستی کورد نەبوەو نابێت، سیستمە سیاسییەکە دژە کوردەو بەردەوامیش ئاسمیلاسیۆنی کوردی کردوەو دەستى نەپاراستوە.

لەفەرهەنگی تورکەکاندا؛ شتێک نییە بەناوی میللەتی کورد؛ بونی کورد بەمەترسیی سەربونی خۆیان دەزانن، لای ئەوان ئەوەی هەیە کەمینەیەک هەن لەشاخن‌و کلکیان هەیەو مرۆڤ نیین! وا منداڵەکانیان گۆشکردوە ئەوەی شارەزایی مێژوو بێت ئەو ڕاستییە تاڵە دەزانێت.

کورد لەوە تێنەگەیشتوە کە تورک ئێسک‌و گۆشتەکەشی ئەخوات؛ بۆردومان گەیشتە بن هەنگڵی‌و پشت سەری.. کەچی زۆر خەمساردانە، سەیری ئەکاو وەک نەتەوە حەملەی بایکۆی ڕاناگەیەنێت.. دەستنابات بۆ مافی بایکۆتکردن‌و نەکڕیینی کەلوپەلی تورکی..

بازرگانەکانی کوردستان؛ تورکیایان کردۆتە سەنتەری بازرگانی خۆیان؛ بیر لەوەناکەنەوە کە پارەی ئەم گەلە ئەبەنە وڵاتێک کە دژی وڵاتەکەیانە. بیر لەئەڵتەرناتیڤی بازرگانی ناکەنەوە؛ شتێکی نامۆیە ئەو دۆگماییە!

میدیاکانی کوردستان ئەوەندە درامای تورکیان لێدا کە فەرهەنگی ئەوانمان بەسەردا سەپا..! هەموو ئەو نەهامەتیانەی تورک‌و سوپاکەی بەرۆژی ڕوناک دەیکات؛ دیارییەو پێشکەش بەبەرهەمی عەقڵی خۆمانی دەیکات.

لایەنی کەم وەک وەڵامێک بایکۆتی کاڵا ڕاگەیەنین خۆ ئەوە سادەیەو دەتوانیین ئەنجامی بدەین. ئەوانەی موعجیبن با سەلە خۆڵی تورک بکڕن‌و وێنەیەکی ئاتاتورک لەپشت کەلەی خاڵیانەوە هەڵواسن.

ڕێبین عومەر
به‌روار:  09/07/2024
604   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   917
کۆی سه‌ردان:   30061208