لەنێوان تاران و ئەستەنبوڵ
ساڵی 1995
مامۆستا بووم لە گوندی کانی وەیسەی شارباژێر.
نیوەڕۆیەکیان " مامۆستا ئەحمەد قەرەداخی سەرپەشتیار و مامۆستا دارای تەگەران" هاتن بۆ گوندەکە.
نیوەڕۆ لە ماڵی خۆمان " برنجێکی سوور" مان پێکەوە خوارد.
مامۆستا ئەحمەد برای " مامۆستا ئەنوەر قەرەداخی" بوو ، داوەتی ماڵی خۆیانی کردم و وەکو کوڕی خۆی مامەڵەی لەگەڵ کردین و لە چایخانەی شەعبیش جارێکی تر یەکمان بینیەوە.
ئەو کاتە لەشکری ت،و.رک وەکو ئێستا پەلاماری باشووری دابوو ، ئەودەم کە حیزبەکی یەکی خوێن سەوز بووین ، هێرشێکی توندمان کردە سەر دەسەڵاتی بادینان.
مامۆستا ئەحمەد کە کوردێکی موخڵیس بوو هێمنانە ووتی:
مامۆستا شێرزاد ئەوە تەوزیعی جوگرافیایە، بە قودرەتی قادر دەسەڵاتەکەی ئێرە بەرە بۆ ئەوێ ، هەمان هەڵوێستی دەبێ.
وەکو خۆم یەک قەناعەتی نەگۆڕم هەیه بەوەی کورد یەک دوژمنی گەورە و ئەزەلی هەیە ئەویش
ت.و.ر.کە.
وێنەکە:
خۆم و پاڤێڵی کوڕم لە کانی وەیسه
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
https://www.malmokurd.com/News-41973-6
بهروار: 07/07/2024
1014 جار خوێندراوهتهوه
|