فریای فڕۆکەخانەی سلێمانی کەون!!


بانگهێشتێکی مەیدانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕێکبخەن!

تۆمەتەکەی ڕۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکی بۆ فرۆکەخانەی سلێمانی "کەگوایە بەکاردێت بۆ گواستنەوەی درۆن و ڕۆکێتی ئێرانی و ئەمەریکی بۆ پەکەکە" تۆمەتێکی جدیە و دەبێت پێش گریمانەی بۆردومانکردن کاری لەسەر بکرێت.

هەفتەیەکە لەلوبنان هەمان کێشە هەیە، ڕۆژنامەی سەندەی تەلەگرافی بەریتانی نوسی کەحیزبوڵا گەنجینەکانی فڕۆکەخانەی بەیروت بەکارئەهێنێت بۆ هەڵگرتنی ڕۆکێت و درۆنی ئێرانی.

کاربەدەستانی لوبنان بەپەلە وەفدێکی عەرەبی و بیانیان لەدیپلۆمات و رۆژنامەنوسان پێکهێناو دوێنێ گەشتێکی مەیدانیان بەهەموو بەشەکانی فرۆکەخانەکەدا کرد تاوەکو شایەتی بدەن کەفڕۆکەخانەکە پـاکـە.. ئەمەش وەک هەوڵێکی پێشوەخت بۆ ڕێگرتن لەئەگەری بۆردومانکردنی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، چونکە لێدانی فڕۆکەخانە لێدانە لەچەقی هەموو جموجۆڵێکی شارستانی هەر شارێکی زیندوو.

وەک پێشنیازێکی کراوە، هیوادارم بۆ دورخستەوەی تارمایی بۆردومانکردنی سلێمانی، کاربەدەستانی حکومی و حیزبی باڵادەست "ئەگەر دڵنیان" بەزووترین کات وەفدێکی دیبلۆماسی لەکونسوڵخانە موعتەبەرەکان و میدییاکارانی بیانی بانگهێشت بکەن و بیانکەن بەشایەت.. باشتریش وایە لایەنی تورکمانی و ئیسلامی و نوێنەری ئەو هێزانەش بانگبکەن کەدۆستی تورکیان تاوەکو شایەتیەکە بەهێزتربێت.

ڕێگرتن لەپشێوی و بۆردومان و هەموو جۆرەکانی قەیران لەئیشە سەرەکیەکانی حکومڕانیە.

توانا عوسمان
کۆمێنتی زبر و جوێن دەسڕینەوە یان بلۆک دەکەین
به‌روار:  25/06/2024
329   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   765
کۆی سه‌ردان:   29897324