سیانزە ساڵەی مالمۆکورد
لەگەڵ داخستنی دەیان پەیج و ئەکاونتەکانی هێشتا بەردەوامین.
هەڵەمان کردبێ یان نا ، بڕوای تەواوی خۆمان بووە له شێوازی کارکردنمان و، نەبوینەتە لۆتی هیچ حیزبێ یان دەسەڵات و ناشبین.
وەکو لەسەرەتاوە ووتمان هیچ بەرژەوەندیەکمان نیه. هەموو خەرجیەکانی لەسەر خۆمان بووە و بەنیازی قازانج نەبووین و ناشبین.
دەمانتوانی سوودی دارایی لە ڤیدیۆکان ببینین نەمانویستوە و تەنانەت هەموو ڕیکلامەکانیشمان بێبەرامبەر بوون.
ڕەنگە یەکەم پەیجی کوردی بوبێتین کە کاتی خۆی ڤیدیۆکانی بە ملیارەها لایک و شەیر کرابێ.
حەزێکی میدیایی خۆمانە کە کۆمەڵێک ئەدمین و هاوکاری دڵسۆز کۆکردۆتەوە و ساڵانێکی زۆرە بێ ماندوو بوون پێکەوە خزمەت دەکەین.
تا بتوانین سەربەخۆیانە بەردەوام دەبین و قازانجی مادیمان لێی ناوێت.
لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستی ئەدمینەکان بۆ هاوڕێیانی ماڵپەڕ و پەیجەکانمان.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ/ سوید
بهروار: 20/06/2024
337 جار خوێندراوهتهوه
|