نەوشیروان مستەفا لەدیدی شێرکۆ بێکەس ەوە.

کۆچی دوایی 2017.5.19

سەد سەردانی بکەیت، 
ئەو سەردانت ناکاتەوە، 
کەچی سەیر ئەوەیە تۆ هەر ئەچیتەوە بۆلای،

 ڕووناکبیرەو لەبواری مێژوو و نووسین و وتاری
 سیاسیدا وردو دەستڕەنگینە، شارەزای ئەدەبی کلاسیکی و شیعری کوردییە، عەقڵێکی فراوان و چالاکی پێوەیە، بە کورتی و پووختی مەبەست ئەدا بەدەستەوە، درک بە هەندێ شت ئەکا، دوایی ئەڵێی ئەی بۆ من درکم پێنەکرد.
!مەسەلە گرانەکان بەزمانێکی ئاسان ئەنووسێت، وەختێ قسەئەکات بەتەواوی ئەزانێت چی ئەڵێ و بۆچی.
بیرتیژەو شارەزای جوگرافیای کوردستان و گوند بەگوند و شاخ بەشاخ و کانی بەکانی ئەم وڵاتەیە، ناوی سەدان گوڵ و روەک و درەخت ئەزانێ، زۆر قسەناکات، قسە لەڕووە.
بەرامبەرەکەی هەرکەسێ بێت ئەگەر هەڵەی کردبێ ئەیخاتە قولی مشتییەوە.
هەرگیز بە تەنگ ماڵی دنیاوە نەبووەو خۆپەرست و خۆویست نەبووە، لەشاخیش و لەشاریش هەر سادە ژیاوە.
رۆژنامەوانە، لەبواری راگەیاندندا یەکێکە لە پسپۆڕەکان، لە دانانی پلانی شەڕی پارتیزانی و عەسکەریدا وردو شارەزایە، لە رۆژگاری سەختدا هەناسە درێژە، عاتیفی و سۆزدار نییە.
لە پۆشینی جل و بەرگ و خواردندا ئاسایی و کەمخۆرە و بەهەمووشتێ رازییە، چوار پێنج زمان ئەزانێت.
خەم ومەراق و دەردە دڵی خۆی کەم ئەدرکێنێ و لە ناوەوەیدا پەنگ ئەخواتەوە.
لەسەر شتێ کە باوەڕی پێیەتی ئەکەوێ بەقینداو نایاتە خوارێ.
ئەگەر یەکێکی خۆشبوێ لەلای خەڵکی تر باسی ئەکاو لەبەردەمی خۆیدا هیچ ناڵێ.
ساڵێک نەتبینێت لێت ناپرسێتەوە، دە تەلەفۆنی بۆ بکە ئەو جارێک تەلەفۆنت بۆ ناکاتەوە، سەد سەردانی بکە، ئەو جارێک سەردانت ناکاتەوە، کەچی سەیر ئەوەیە تۆ هەر ئەچیتەوە بۆلای، چونکە سەر ئەنجام ناتوانی دەستبەرداری بیت.!

بیرەوەرییەکانی "شێرکۆبێکەس"
نووسین بەئاوی خۆڵەمێش

بەرگی 1 لاپەڕە 367- 368
به‌روار:  19/05/2024
595   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   768
کۆی سه‌ردان:   29897264