کاک عومەی کاژاو 1000 دینار قەرزارە

ساڵی 1985

  لە دوو ژووری گوندی کاژاوی شارباژێر بووین ، یەکەمیان بەهۆی " کاک شێخ مەحمود" وە بوو کە
 " کاک عومەری مێردی دادە گوڵە" و دووەمیان "  کاک عومەری حاجی حسەین" بوو کە تراکتۆرێکی هەبوو.
ئەو کاتە ئێمە پەیوەندیمان بە کەرتی ڕێکخستنی پێنجوێنەوە" مامۆستا جەمال" بوو لە گورگەیەر و پێشنیاریان کرد کە ببمە کادیری کەرتی " شەهید جەلالی حەمەی محە"  کە بارەگایان لە گوندی عازەبان بوو.
ئەو کات جێگرتیپێکی شارباژێر دەیویست تەسلیم بێتەوە، زانیاریەکان دەدران بە ئێمە" ئەم چیرۆکێکی ترە".

ڕۆژێکیان" دایکم و دادە گەوهەر" ی پوورمان هاتن بۆ لام و شەو لە ماڵی کاک عومەری حاجی حسەین بووین و کاکەبرای کاژاویش لەوێ بوو، لە پرسی مفەوەزاتی یەکێتی و حکومەتی بەغداد، کاک عومەر تەڵاقی خوارد، کە جارێکی تر یەکێتی فیشەک بە بەعسەوە نانێ و لەسەر ئەمە گرەومان کرد لە سەر 1000  دیناری ئێراقی.

ئێمە قەرزاری پیاوەتی ئەم دوو کاک عومەرەین و  بە تایبەت کاک عومەری حاجی حسەین کە خێزانێکی گەنجی هەبوو" دادە ڕەحمە"  کە وەکو خوشکێکی دڵسۆز   خزمەتی زۆری  کردین.

وێنەکە ساڵی 2015 یە  لەگەڵ کاک عەزیزی کوڕی کاک عومەری مێردی دادە گوڵەیە کە خێزانەکەی خراجیانی بوو ، سێیەم کەسیش کاک عومەری حاجی حسەین ە، کە پەیجی گوندی کاژاو بۆیان ناردین.

من هەمیشە لە ڕابردوودا دەژیم و چێژی زۆر لە بێرەوەری و یادگاریەکانی کۆن دەبینم.

شێرزاد عەزیز
مالمۆ
به‌روار:  06/04/2024
443   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   781
کۆی سه‌ردان:   29658324