بەشار ئەسەد کەی دەڕووخێ؟

ڕۆژی2011.3.15

خۆپیشاندانەکانی سوریا لە بەهاری عەرەبی ، یەکێک لە خۆپیشاندانە خوێناوییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە ، کە دیمەنی  کوشتنی مرۆڤی بە شێوازی ئەوپەڕی دڵڕەقانەی تیایە.
سایتی مالمۆکورد و کەناڵی یوتوبەکەی کە پێکەوە لەگەڵ " کاک دلێر سەلیم " و بە هاوکاری" نەژاد دەرگەڵەیی" ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە گواستنەوەی بۆ بینەری کورد.
تەنانەت زۆربەی سایت و کەناڵی تەلەفیزۆنی کوردیش ڤیدیۆکانی مالمۆکوردیان بڵاو دەکردەوە.
وەکو خۆم قەناعەتم وابوو کە " بەشار"  لە شەش مانگدا وەکو " زەین بن عابدین و قەزافی" دەڕوخێت.
ئەو کاتە لایەنگرانی قەندیل بە توندی ڕەخنەیان لێدەگرتین لەسەر هەڵوێستی توندمان دژ بە بەشار.
وەکو خۆم " زۆر خەفەتم دەخوارد "  کە کوردی ڕۆژئاوا بەشداری خۆپیشاندانەکانی دژە بەشار ناکات، ئەم مەراقەشم لە " مامۆستا حەمید دەروێش"  لە شاری سلێمانی پرسی.
مامۆستا حەمیدی دەروێشی ڕەحمەتی ووتی:
کاک شێرزاد : کوردی سوریا نە هێزیان هەیە و نە دەشتوانن بەشار بڕوخێنن.
ئێستاش گومانم لە وەحشیەتی ڕژێمی بەعسی سوری نیە، بەڵام دڵنیاشم بۆ کورد هەزار جار لە دەوڵەتەکەی ئۆردو.. گان باشترە و لایەنگرانی قەندیل ئاقڵانە دژایەتی بەشاریان بۆ خاتری گەورەترین دوژمنی کورد نەکرد.

وێنەکان:
مامۆستا حەمید دەروێش.
کۆڕی مامۆستا هۆمەر شێخ مووس لە مالمۆ
کۆڕی مامۆستا ئیسماعیل پەرلەمانتاری سویدی "  کە کوردی ڕۆژئاوایە"  لە مالمۆ

شێرزاد عەزیز
مالمۆ
به‌روار:  06/04/2024
478   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   800
کۆی سه‌ردان:   29658391