یەکەم کوردی سوید فەیلی بووە 🇸🇪

ڕۆژی پێنج شەممە 2020.1.30  " دکتۆر محەمەد زاهیر "  لە شاری ئێنگلهۆڵم لە باشووری سوید کۆچی دوایی کرد.
دکتۆر محەمەد زاهیر کە کوردی فەیلیە و لە شاری عەممارەی ئێراق لە دایک بووە، لە ساڵێ 1957  وەکو یەکەم کورد هاتۆتە سوید و دکتۆری ئێسقان بووە.
حەفتەی ڕابردوو کاک ڕزگار جیاوکی هاوڕێی دکتۆر زاهیر پەیوەندی پێوەکردین و ووتی خوالێخۆش بوو دکتۆر ئیزنی داوە و لەم ڕۆژانەدا دەمرێت، دەتوانرێت لە شاری مالمۆ بنێژرێت؟
مالمۆکورد پەیوەندی بە مامۆستا هۆمەر شێخ مووسەوە لە ستۆکهۆڵم کرد ، بەو پێییەی مامۆستا هۆمەر ساڵی 1967 هاتۆتە سوید و بەڕێزیان ووتی:  گەرچی دکتۆر محەمەد زاهیر ناناسێت، بەڵام دەتوانرێت بەیەکەم پەنابەری کورد بناسرێت کە هاتۆتە سوید ، جگە لەو کوردە تاک و تەنیایانەی کە وەکو کاری دیپلۆماسی لە ساڵانی زووتر هاتبنە سووید.
بە پێی یاسای نوێی سوید هەر کەسێک لە سوید بمرێت لەم ساڵەوە دەبێت لە شارەکەی خۆی بنێژرێت.
بڕیارە ئەم حەفتەیە خوالێخۆش بوو لە شارەکەی خۆی ئێنگلهۆڵم یان هێڵسینگبۆری بەخاک  بسپێرێت.
دکتۆر محەمد زاهیر  تەمەنی 88 ساڵ بووە و بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە.
ڕەوانی شاد و جێگای بەهەشتبێت.
  سوپاس بۆ دکتۆر موئەیەد ستار  سەرۆکی پەرلەمانی کوردی فەیلی لە سوید وێنەکەی بۆ ناردووین.
تێبینی: مالمۆکورد پەیوەندیەکی درووست کرد لە نێوان (  کاک ڕزگار جیاوک وکاک ڕەنجە ئاسۆ) لە هێڵسینبۆری بۆ زانیاری لەسەر شوێنی مردووشتن و گۆڕستان.

شێرزاد عەزیز
مالمۆ
به‌روار:  05/04/2024
424   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   791
کۆی سه‌ردان:   29658534