ووڵاخدارەکانی گۆخڵان

هاوینی 1992

هەزاران گەنجی سلێمانی کە خزم و هاوڕێمان بوون بۆ ئەم شۆڕشە شەهید بوون و خەڵکانی تری پێ هاتە سەرحازری.
پاش ئەنفالەکان زۆر شەوان کاک جیهانی وەستا حەسەنی ڕەحمەتی" ئەهات بۆ ماڵەوەمان و تا بەرەبەیان چیرۆکی گرتنەکەی مولازم موحسین و پێشمەرگایەتی خۆی لەگەڵ شەهید ئارام و شەڕی ئەشکەوتەکەی هەزارمێرد بۆ دەگێڕاینەوە.
ساڵی 1992 کاک جیهان ی ڕەبایەکی هەبوو لە شاخی سانان لە ڕێگای گۆخڵان.
ڕۆژێک له سلێمانیەوە پێکەوە چووین بۆ پێنجوێن و لەگەڵ کاک عەبدوڵا" عەبەی تەپل"  منیان برد بۆ ڕەبایەکە.
چەند پێشمەرگەیەکی گەنجی لێ بوو، کۆی کردنەوە و ووتی:
کاک شێرزاد مەسئولتانە و دەبێ هەموو شتێکی بە قسە بکەن.
ڕووی کردە من و ووتی:
هەر کامێکیان بە قسەی نەکردیت بیکوژە خۆم خوێنەکەت بۆ دەدەم.
ڕەبایەکی پارتیش بەرامبەریان بوو.
دوایی " بارامی برام و شێخ فازیڵی زاوام و ئازادی نوریش"  هاتن بۆ لامان.
شەوێک لە پێنجوێن بوو بەتەقەیەکی زۆر و هەواڵ هات، کە کاک نەوشیروان و وەفدێکی بەرەی کوردستانی لە ئەوروپا گەڕاونەتەوە و خەبەری خۆشیان هێناوەتەوە.
برادەرانی پارتی ئاربیجیەکیان پێ بوو، دایان بە من و ئاربی جیەکەم تەقاند.
شەوێکی تریان ووڵاخدارێکی ڕۆژهەڵاتی بە شپرزەییەوە خۆی کرد بە ڕەبایەکەدا و ووتی:
دوو سێ چەکدار بە شاخەکەوەن ڕووتیان کردوینەتەوە و ووتویانە پێشمەرگەی ئەو دوو ڕەبایەین.
لایتێکمان لابوو لە دەموچاوی هەموو پێشمەرگەکانی دوو ڕەبایەکەم دا و ووتم:
کەسی ئێمەی تیا بوو؟
ووتی:  نەوەڵا
ئاربیجیەکەم لە برادەرانی پارتی وەرگرت و دانەیەکمان نا بە قووتەکەوە.
بوو بە فڕکان فڕکانی ووڵاخدار و هێستر.
چەند ووڵاخدارێکی ڕۆژهەڵاتی هاتن و ووتیان :
ماڵمان کاول بوو هێسترەکان بە بارەوە هەڵاتوون و هەر خواش ڕەحمی پێکردین خۆمان بەرنەکەوتین.
زۆر ترسام و ووتم خوایە بۆچی هاتین و چیمان تووش بوو.
بۆ بەیانی کە هیچ خەبەر نەبوو ، ئاهێکم پێدا هاتەوە.
دنیا وایە تۆ چەتە و ڕێگر ڕاوبنێیت ، هێستر هەر بەلەسە دەبێ.

ڕەوانی  کاک جیهان شاد و گۆڕی چراخان 

شێرزاد عەزیز
مالمۆ

سێییەم کەس کاک جیهانە
به‌روار:  08/09/2023
750   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   623
کۆی سه‌ردان:   29664733